Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

19 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

گوێم لە پێغەمبەر-صلى اللە علیە وسلم- بوو پێنج (شەو) پێش ئەوەى بمرێت فەرمووی: « من بەڕائەتی خۆم دەکەم لای خوای باڵادەست کە کەسێک بکەم بە خەلیلی خۆم^، خوای گەورە منی کردووە بە خەلیلی خۆی هەروەکو چۆن ئیبراهیمی کرد بە خەلیلی خۆی، ئەگەر کەسێکم بکردایە بە خەلیلی خۆم لە ئومەتەکەمدا ئەوا ئەبو بەکرم دەکرد بە خەلیلی خۆم، ئەوانەی پێش ئێوە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان دەکرد بە مزگەوت، ئێوە گۆڕستانەکان نەکەن بە مزگەوت، من نەهیتان لێ دەکەم لە ئەو کارە». ^(خەلیل: واتە ئەوپەڕی پلەی خۆشەویستی)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوازرێتەوە، وشومیەتی نییە، وفەئلم پێ خۆشە؟»، ووتیان: فەئل چییە؟ فەرمووی:«وشەی جوان وشیرین».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خوای گەورە نەهیتان لێدەکات کە سوێند بخۆن بە باوباپیرانتان»، وعومەر -ڕەزای خوای لێبێت- فەرمووی: سوێند بە الله لەو کاتەوەی گوێم لە پێغەمبەر بوو -صلى اللە علیە وسلم- كە نەهی لێكرد، سوێندم نەخواردووە بە جگە لە خوای گەورە؛ نە بە ئەنقەستەوە، ونە بە باسکردنی قسەی یەکێک بێت کە سوێندی خواردبێت بە جگە لە الله.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە