Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

41 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«لە رۆژی قیامەتدا ئیماندار نزیک دەکرێتەوە لە پەروەردگاری -عز وجل-، هەتا دای دەپۆشێت لە چاوی خەڵکی، ودان دەنێت بە تاوانەکانی، پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا دەزانیت؟»، دەڵێت: بەڵێ، پەروەردگار دەزانم، پەروەردگار دەفەرموێت: «من لە دونیادا تۆم پۆشی وسیترم کردی، وئەمڕۆ لە تۆ خۆش دەبم»، بۆیە کتێبی کردەوە چاکەکانی پێدەدرێت، بەڵام كافر ومونافیقەكان؛ لەپێش هەموو خوڵقێنراوەكان بانگ دەكرێن (دەووترێت): ئەمانە درۆیان كرد بەناوی خوای گەورەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خواى گەورە -هێندەى- چاکەیەک ستەم لە ئیماندار ناکات، بەهۆیەوە پێی دەبەخشێت لە دونیادا و لەسەری پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا، وبەڵام کافر پاداشت دەدرێتەوە بەهۆی ئەو چاکانەى کردوویەتی لە پێناو خواى گەورە لە دونیادا، هەتاوەکو ئەگەر بگاتە قیامەت هیچ چاکەیەکی نیە کە بەهۆیەوە پاداشت بدرێتەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەوەى دەرفەت بدات بەکەسێک کە ناڕەحەتی لەسەرە (بەهۆی قەرزەوە)، یان شتێک لە قەرزەکەی لەسەر کەم بکاتەوە؛ ئەوا اللە دەیخاتە ژێر سێبەری عەرشی خۆی لە رۆژی قیامەتدا لە رۆژێکدا کە هیچ سێبەرێک نییە جگە لە سێبەری ئەو نەبێت».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ئەوە بەس بوو، فەرمووی: «شەست ونۆ هێندەی ئاگری (دونیا گەرمە) هەربەشێکی وەکو گەرمی (ئاگری دونیایە)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێك پرسیاری لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- كرد سەبارەت بە قیامەت، ووتی: كەی قیامەت ڕوودەدات؟ فەرمووی: «ئایا تۆ چیت بۆ ئامادە كردووە». ووتی: هیچ، مەگەر ئەوە نەبێت من خودا وپێغەمبەرەكەیم خۆشدەوێت -صلى اللە علیە وسلم-، فەرمووی: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت کە خۆشت دەوێن». ئەنەس ووتی: ئاسوودە نەبووین بە هیچ شتێك هێندەی ئاسوودەییمان بەم فەرموودەی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-: «تۆ لەگەڵ ئەوانەیت كە خۆشت دەوێن»، هەروەها ئەنەس ووتی: من پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- وئەبوبەكر وعومەرم خۆشدەوێت، وهیوادارم لەگەڵ ئەوان بم بە خۆشەویستیم بۆیان، ئەگەرچیش كردەوەكانم وەكو كردەوەكانی ئەوان نابێت.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لە نیشانەکانى قیامەت ئەوەیە کە زانستی -شەرعی- هەڵدەگیرێت -نامێنێت-، ونەزانین زۆر دەبێت، وزیناکردن زۆر دەبێت، ومەی خواردنەوە زۆر دەبێت، وپیاوان کەم دەبنەوە، وئافرەتان زۆر دەبن هەتاوەکو بە پەنجا ئافرەت یەک پیاو کاروگوزەرانیان بەڕێوە دەبات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لا إله إلا الله، تیاچوون بۆ عەرەب لە شەڕێک کە نزیک بووەتەوە، ئەمڕۆ ئەوەندە لە دیوارە مەزنەکەی پێش یەئجوج ومەئجوج کرایەوە»، وپاشان بازنەیەکی دروستکرد بە پەنجە گەورەی وپەنجەکەی تەنیشتی، زەینەبی كچی جەحش دەڵێت: ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا تیا دەچین لە کاتێکدا پیاوچاکان لەنێو ئێمەدان؟ فەرمووی: «بەڵێ، ئەگەر تاوان وپیسی زۆر بوو».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە