Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد جبریلی نارد -علیه السلام- بۆ بەهەشت، فەرمووی: تەماشای بکە چیم ئامادە کردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، ئەویش تەماشای کرد؛ گەڕایەوە، -جبریل- فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت ئەوا دەچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمانیکرد کە دەور بدرێت بە ناڕەحەتیەکان، فەرمووی: بڕۆ تەماشای بکە چیم ئامادەکردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، -جبریل- تەماشای کرد، سەیری کرد دەور دراوە بە ناڕەحەتیەکان، فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى کەس نەچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمووی: بڕۆ سەیری دۆزەخ بکە چیم ئامادەکردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، ئەویش -جبریل- سەیری کرد بینی بەشێکی چووەتە سەر بەشێکی تری، گەڕایەوە فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت کەس نییە سەبارەتی ببیستێت پاشان بچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمانیکرد دەور بدرێت بە شەهوەت وئارەزووەکان، وفەرمووی: بگەڕێوە تەماشای بکە، ئەویش تەماشای کرد بینی دەور دراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، گەڕایەوە فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت لێی -بۆیە- دەچێتە نێویەوە».
حەسەنە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
«خراپترینی خەڵکی ئەوانەن کە زیندوون کاتێک قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش کە گۆڕەکان دەکەن بە مزگەوت -شوێنی پەرستن-».
حەسەنە (أحمد) گێڕاویەتەوە
کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} واته: {لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت}، زوبەیر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێ دەکرێت سەبارەتیان، لەکاتێکدا ئەوانە -نیعمەتەکان- تەنها دوو ڕەشەکەن ؛ خورما وئاو؟ فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە ئەوە دێت -ڕوودەدات-».
حەسەنە (الترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە