Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

4 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«خواى گەورە پیاوێک جیادەکاتەوە لە ئومەتەکەم لەپێش هەموو خەڵکی لەڕۆژی قیامەتدا، نەوەد ونۆ کتێبی -نووسراوی- بۆ دەکرێتەوە هەر کتێبێک هەتاوەکو چاو ببینێت -درێژە-، پاشان دەفەرموێت: ئایا نکۆڵی هیچ شتێک لەمە دەکەیت؟ ئایا نووسەرەکانم کە پارێزەری -کردەوەکانن:دەیاننوسنەوە- ؛ هیچ ستەمێکیان لێکردوویت؟ دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار، دەفەرموێت: ئایا هیچ عوزرێکت هەیە، دەڵێت: نەخێر ئەی پەروەردگار، دەفەرموێت: بەڵێ، یەک چاکەت هەیە لە لای ئێمە، ئەمڕۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت، پارچە کاغەزێکی دەردەکەوێت -تێیدا نووسراوە-: (أَشْهَدُ أَنْ لاَ إِلَهَ إِلاَّ اللَّهُ وَأَشْهَدُ أَنَّ مُحَمَّدًا عَبْدُهُ وَرَسُولُهُ)، دەفەرموێت: تەرازووەکەت بهێنە، دەڵێت: ئەی پەروەردگار ئەم پارچە کاغەزە -چاکەى:کێشی- چیە بەرامبەر ئەم کتێبانە؟ دەفەرموێت: تۆ هیچ ستەمێکت لێناکرێت، کتێبەکان لەسەر تایەکی وپارچە کاغەزەکە لەسەر تایەکی تری -تەرازووەکە- دادەنرێت، کتێبەکان سووک دەبن وپارچە کاغەزەکە قورس دەبێت، هیچ شتێک لەگەڵ ناوی خواى گەورە قورس نابێت».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
کاتێک ئەم ئایەتە دابەزی: {ثُمَّ لَتُسْأَلُنَّ يَوْمَئِذٍ عَنِ النَّعِيمِ} واته: {لە پاشان سوێند بە خوا لەو ڕۆژەدا (لەسەر ھەموو ناز ونیعمەتێکی دونیا) لێپرسینەوەتان لەگەڵدا دەکرێت}، زوبەیر ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، کام نیعمەتانەیە کە ئێمە لێپرسینەوەمان لێ دەکرێت سەبارەتیان، لەکاتێکدا ئەوانە -نیعمەتەکان- تەنها دوو ڕەشەکەن ؛ خورما وئاو؟ فەرمووی: «بەدڵنیاییەوە ئەوە دێت -ڕوودەدات-».
حەسەنە (الترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی شتێکی کرد، وفەرمووی: «ئەوە لەکاتێکدایە کە زانست^ نامێنێت»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن زانست نامێنێت، لەکاتێکدا ئێمە قورئان دەخوێنین وفێری منداڵەکانمانی دەکەین وئەوان فێری منداڵەکانیان دەکەن هەتاوەکو ڕۆژی قیامەت؟ فەرمووی: «لەبار دایکت چویتایە ئەی زیاد، پێم وابوو تۆ زاناترین پیاوی لە مەدینە، ئایا ئەوە جولەکە وگاوڕەکان نین کە تەورات وئینجیل دەخوێننەوە، وهیچ نازانن سەبارەت بەئەوەى تێیاندا هاتووە؟».
بەکۆکاری ڕێگاکانی سەحیحە (ابن ماجه) گێڕاویەتەوە