Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

16 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

ئەی پێغەمبەری خودا، پێمان بڵێ ئەگەر هەندێك فەرمانڕەوا کاربەدەست بن بەسەرمانەوە وداواى مافی خۆیان لە ئێمە بکەن، ومافى ئێمە نەدەن، ئایا فەرمانى چیمان پێدەکەیت؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕووی لێ وەرگێڕا، پاشان پرسیارەکەى دووبارە کردەوە ولە دووەم یان سێیەم جاردا؛ ئەشعەسی كوڕی قەیس ڕایكێشا، وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «گوێڕایەڵ بن وفەرمانەکان جێبەجی بکەن، ئەوان تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانیان، وئێوەیش تەنها بەرپرسیارن لەسەر ئەركەكانتان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر کەسێک هات و ویستی یەکڕیزی ئێوە پەرتەوازە بکات وناکۆکی بخاتە نێوانتان ؛ لەكاتێكدا ئێوە ڕێككەوتوون لەسەر یەك پیاو (کە خەلیفەتانە -ئەمیرتانە-)، ئەوا ئەو کەسە بکوژن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەی خودایه، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان قورس کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر قورس بکە، هەر كەسێک کرایە کاربەدەست لە سەر کاروبارەکانی ئومەتەکەم، وکاری لەسەریان ئاسان کرد؛ ئەوا تۆیش کاری لەسەر ئاسان بکە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«کاربەدەستانێك (دێن) ؛ ڕازی دەبن لە هەندێک لە کردەوەکانیان وهەندێک لەكردەوەكانیان ڕەت دەکەنەوە، هەرکەسێک (كارە خراپەكانیان) بناسێتەوە ئەوا بەخشراوە (بەریئە لە هەڵگرتنی تاوانەکان)، وئەوەی نكۆڵی بکات (لە كارە خراپەكانیان) ئەوا سەلامەتە وپارێزراوە، جگە لە ئەوانە نەبێت کە ڕازی بوون بەو کردەوانە وجێبەجێیان کرد»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا ئایا دژیان نەجەنگین؟ فەرمووی: «نەخێر، هەتا ئەو كاتەی نوێژ ئەنجام دەدەن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ھەرکەسێک لە ئێوە ھەر خراپەیەکی بینی؛ ئەوا با بە دەستی بیگۆڕێت، ئەگەر نەیتوانی (بە دەستی بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە زمانى بیگۆڕێت، وئەگەر نەیتوانى (بە زمانى بیگۆڕێت)؛ ئەوا با بە دڵی (ئینکاری لەو خراپەیە بکات)، وئەمیش (ئینکار کردنی خراپە لە دڵدا) لاوازترینی ئیمانە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەمووتان سەرپەرشتیار وبەرپرسیارن ، وهەریەکێکتان بەرپرسیارە بەرامبەر ژێردەستەکەى: دەسەڵاتدار بەرپرسیارە بەسەر خەڵكیەوە وبەرپرسە لەسەریان، وپیاو بەرپرسیارە لەسەر خێزانەکەى وبەرپرسە لەسەریان، وئافرەت بەرپرسیارە لەسەر ماڵی مێردەکەى ومنداڵەکانى وبەرپرسە لەسەریان، وبەندە -كۆیلە- بەرپرسیارە لەسەر ماڵی گەورەكەی وبەرپرسە لەسەریان، وهەمووتان بەرپرسیارن وبەرپرسن لەسەر ژێردەستەکانتان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پەیمانماندا بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەر گوێگرتن وگوێڕایەڵی کردنی کار بەدەستی موسوڵمان لە کاتی سەختی وئاسانیدا، ولە کاتی خۆشی وناخۆشیدا ، وئارامگرتن لە سەر مافخواردنێک ئەگەر دەرهەقمان كرا، و لەسەر نەجەنگان دژی کاربەدەستی وڵات ، و لەسەر ووتنی هەق لە هەرشوێنێك بووین، و لەپێناو خوای گەورە ؛ لەلۆمەی هیچ لۆمەكارێك نەترسین».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
« ئاین ئامۆژگارییە»، (تەمیم) دەڵێت: ووتمان: بۆ کێ؟ (واتا ئاین ئامۆژگارییە بۆ کێ؟)، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بۆ خودا، وبۆ کتێبەکەی، وبۆ پێغەمبەرەکەی، وبۆ پێشەوای مسوڵمانان وتێکڕای مسوڵمانان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە