Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

57 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«خواى گەورە -عزوجل- بە خەڵکی بەهەشت دەفەرموێت: «ئەی خەڵکی بەهەشت»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان؛ وەڵامی تۆمان دایەوە لەپاش وەڵامدانەوە، وبەختەوەریمان پێ ببەخشە لەپاش بەختەوەری. پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا ڕازی بوون»، دەڵێن: ئەی پەروەردگارمان، ئایا چۆن ڕازی نابین ئەوەى بە ئێمەت بەخشیووە بە هیچ یەکێک لە بوونەوەرەکانت نەبەخشیووە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «ئایا شتێکتان پێببەخشم لەمانە باشتر بێت؟»، دەڵێن: ئەی پەروەردگار، ئایا چی شتێک لەمانە باشترە؟ پەروەردگار دەفەرموێت: «لێتان ڕازی دەبم وپاش ئەمە هەرگیز لێتان توڕە نابم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«بە دوای ڕێبازە ڕاستەکە بگەڕێن ولێی نزیک بنەوە، وبزانن کە هیچ یەکێک لە ئێوە بە کردەوەی خۆی ڕزگاری نابێت»، ووتیان: تەنانەت تۆیش ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «تەنانەت منیش، مەگەر خوای گەورە بە ڕەحمەت وفەزڵی خۆی دامبپۆشێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
الله فەرموویەتی:من لە هەموو هاوبەش دانانێک بێ پێویستم ، ئەگەر هەر کەسێک کردەوەیەک ئەنجام بدات وکەسێک بکاتە هاوبەشی من ئەوا من واز لەو کەسە وکردەوەکەی دێنم بە هۆی ئەو هاوبەشدانانەوە کە بۆ من بڕیاری داوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خواى گەورە بە ئەو کەسە دەفەرموێت کە كەمترین سزای هەیە لە دۆزەخدا: «ئەگەر هەموو شتێکی سەر زەوی موڵکی تۆ بوایە، ئایا دەتبەخشی تەنها بۆ ئەوەى خۆت ڕزگار بکەیت؟» دەڵێت: بەڵێ. پەروەردگار دەفەرموێت: «داوای شتێکم لێکردیت لەمە کەمتر کاتێک لە پشتی ئادەم بوویت: (هاوبەش وشەریک بۆ من بڕیار نەدەیت، بەڵام تۆ پێداگیر بوویت لەسەر شیرک وهاوبەش بڕیاردان)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- شتێكی فەرموو ومن شتێكی تر، پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەر کەسێک بمرێت لە سەر پاڕانەوە لە جگە لە الله ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە»، ومن ووتم: هەركەسێك بمرێت لەسەر نەپاڕانەوە لە جگە لە الله ؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خوای گەورە سەیری شێوە و سەروەت وسامانتان ناکات، بەڵکو سەیری دڵ وکردەوەکانتان دەکات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەریەکێک لە ئێوە پەروەردگاری قسەی لەگەڵدا دەکات (بە ڕاستەوخۆ) وهیچ کەسێک لە نێوان ئەو وپەروەردگاری نابێت، ئەو كەسە سەیری لای ڕاستی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، وسەیری لای چەپی دەکات تەنها کردەوەکانی دەبینێت (کە لە دونیادا ئەنجامی داوە)، سەیری پێشەوەى دەکات دەبینێت دۆزەخ بەرەو ڕوویەتی، بۆیە خۆتان لە دۆزەخ بپارێزن ئەگەر بە هێندەی لەتە خورمایەکیش بێت (خێرکردن بێت بە لەتە خورمایەک)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە