Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

47 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«خوای گەورە غیرەت دەکات، وئیماندار غیرەت دەكات، غیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە ئیماندار کردەوەیەك بكات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
خەڵکانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتن، پرسیاریان لێیکرد: هەندێک شت دێت بەسەر نەفسماندا کە زۆر گەورەیە بەلامانەوە دەری ببڕین، فەرمووی: «ئایا بەڕاستی ئەوە ڕوودەدات؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە بەڵگەى دڵسۆزی وپاکی ئیمانە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکردووە، کێ ئەو شتەى دروستکردووە، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ ئەگەر گەیشت بەمە با پەنا بە خواى گەورە بکرێـت و واز بهێنێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ئەنەسی کوڕی مالیک بۆمانی گێڕایەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- : پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن کافر لەسەر ڕووی حەشر دەکرێت؟ ئەویش فەرمووی: «ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟»، قەتادە ووتی: بەڵێ، سوێند بە شکۆداری پەروەردگارمان.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو دوو شتە مسۆگەرە کامانەن؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«توندڕەوەکان تیاچوون^» (ئەمەى سێ جار فەرموو)، ^(توندڕەوەکان -المُتَنَطِّعُون- : ئەوانەن كە زیادەڕۆیی دەكەن لە خواپەرستیدا وکردەوەکە لەسنورى شەرع دەردەكەن وزۆر لە خۆیان دەكەن).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خواى گەورە -هێندەى- چاکەیەک ستەم لە ئیماندار ناکات، بەهۆیەوە پێی دەبەخشێت لە دونیادا و لەسەری پاداشت دەدرێتەوە لە قیامەتدا، وبەڵام کافر پاداشت دەدرێتەوە بەهۆی ئەو چاکانەى کردوویەتی لە پێناو خواى گەورە لە دونیادا، هەتاوەکو ئەگەر بگاتە قیامەت هیچ چاکەیەکی نیە کە بەهۆیەوە پاداشت بدرێتەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
لەلای پێغەمبەری خودا بووین -صلى الله علیه وسلم- ، ژمارەمان نۆ یان هەشت یان حەوت کەس بووین، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، لەكاتێكدا ئێمە تازە بەیعەت وپەیمانمان پێدا بوو، ووتمان: بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا، پاشان فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، ووتمان: بەیعەتمان پێ دایت ئەی پێغەمبەری خودا، پاشان فەرمووی: «ئایا بەیعەت بە پێغەمبەری خودا نادەن؟»، دەڵێت: بۆیە دەستمان درێژ کرد، ووتمان: لەسەر چی بەیعەتت پێ بدەین؟ فەرمووی: «لەسەر ئەوەی کە الله بپەرستن و بە هیچ شێوەیەك شەریك وهاوبەشی بۆ بڕیار نەدەن، وپێنج نوێژەکە (ئەنجام بدەن)، وگوێڕایەڵ بن، -چەند وشەیەکی بە دەنگێکی نزمەوە فەرموو- وداوای هیچ شتێک لە خەڵکی نەکەن»، گێڕەرەوەی فەرموودەکە دەڵێت: هەندێک لە ئەوانەم بینی کە قامچیەکەی دەستی دەکەوت (کاتێک لە سەر پشتی ئاژەڵەکەی بوو)، داوای لە كەس نەدەکرد کە قامچیەکەی پێبدات (واتە خۆی دادەبەزی وهەڵی دەگرتەوە).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە