Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

98 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«با هیچ یەکێکتان شەرمگەی (عەورەتی) نەگرێت بە دەستی ڕاستی لەکاتی میزکردندا، وبا خۆی پاک نەکاتەوە بە دەستی ڕاستی لە کاتی سەرئاوکردندا، وبا هەناسە نەدات لە ناو پەرداخی ئاوخواردنەوەیدا ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، شەیتان دێتە نێوان من ونوێژەکەم وخوێندنەوەم لێ تێکدەدات، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەوە شەیتانێکە پێی دەووترێت خینزەب، ئەگەر هەستت پێ کرد پەنا بە خواى گەورە بگرە لێی، وسێ جار تف بکە بە لای چەپتدا»، دەڵێت: منیش ئەوەم ئەنجامدا بۆیە خواى گەورە ئەوەى لەسەرم نەهێشت.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک بێبەش کرا بێت لە نەرم ونیانی؛ ئەوا لە خێر بێبەش کراوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئەو دوو شتە مسۆگەرە کامانەن؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک بمرێت و هیچ هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار نەدابێت ؛ دەچێتە بەهەشتەوە، وهەرکەسێک هاوبەشی بۆ خواى گەورە بڕیار دابێت ؛ دەچێتە دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەو کەسەی پەیوەندی خزمایەتی بپچڕێنێت ناچێتە بەهەشتەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەو کەسەی بە سواری دەڕوات سەلام لە پیادە دەکات، وئەوەی پیادەیە سەلام لە دانیشتوو دەكات، وکەم سەلام لە زۆر دەکات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەو کەسەی پێداویستیەکانی بێوەژن وهەژار جێبەجێدەکات وەکو کەسی موجاهید وتێکۆشەر وایە لە پێناو خوای گەورە، یان وەکو ئەو کەسە وایە لە شەودا (بەردەوام) شەونوێژ دەکات و لە ڕۆژدا (بەردەوام) بەڕۆژوو دەبێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات»، ووترا: ئەی ئەگەر ئەو قسەیەی کە سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەو قسەی سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؛ ئەوا غەیبەتی ئەوت کردووە، وئەگەر تێیدا نەبوو؛ ئەوا بوهتانت بۆی کردووە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە