Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

23 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەگەر ئێوە تەوەکولتان هەبێت بە خوای گەورە وپشت ببەستن بە ئەو وەکو پێویست، ئەوا ڕزقتان دەدات وەک چۆن ڕزقی باڵندە دەدات، بەیانیان بە سکی بەتاڵ دەچێتە دەرەوە وئێواران بە سکی تێر دێتەوە».
سەحیحە (الإمام أحمد والترمذي والنسائي وابن ماجه وابن حبان -له صحيحه- والحاكم) گێڕاویانەتەوە
«چاكەكاری: بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وتاوان (گوناهـ) ئەو شتەیە کە دوو دڵیت سەبارەتی، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».
سەحیحە فەرموودەی یەکەم: (موسلیم) گێڕاویەتیەوە، و فەرموودەی دووەم: (ئەحمەد) و(دارمی) گێڕاویانەتەوە.
«زمانت بەردەوام پاراو بێت بە زیکر ویادی الله».
سەحیحە (أحمد والترمذي وابن ماجه وابن حبان) گێڕاویانەتەوە
«ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئایا خێرترین وباشترین کردەوەتان پێ بڵێم، کە پاکترین وبە بەرەکەتترینیانە لای پەروەردگارتان، هۆکاری بەرزبوونەوەی پلەکانتانە، وخێرترە بۆ ئێوە لە بەخشینی ئاڵتون وزیو، وخێرترە بۆتان لەوەی کە بگەنە دوژمنەکانتان و لە گەردنیان بدەن وئەوان لە گەردنی ئێوە بدەن؟»، ووتیان: بەڵێ (پێمان بڵێ)، -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «زیکر ویادی خوای گەورە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک بەرگری لە کەسایەتی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- ئەگەر بپژمیایە؛ دەستی -یان جلەکەی- لە سەر دەمی دادەنا، وبە هۆیەوە دەنگی نزم دەکردەوە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئیماندار بە هۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگاتە پلەی ئەو کەسەی کە بە زۆری نوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت».
سەحیحە بە کۆکاری فەرموودەکان (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە