Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

6 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) یەك جار شۆرد».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر هەریەكێكتان لە خەو هەستا ئەوا با سێ جار ئاو -هەڵبمژێتە- نێو لووتی ودەری بكات، چونکە شەیتان بە درێژایی شەو لەسەر لووتی دەمێنێتەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
گەڕاینەوە لە مەككەوە بەرەو مەدینە لەگەڵ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەتا گەیشتینە لای هەندێك ئاو لە ڕێگادا ؛ هەندێك خەڵك پەلەیان كرد بۆ ئەنجامدانی نوێژی عەسر، و بەپەلە دەستنوێژیان گرت، كاتێك گەیشتنیە لایان پاژنەی پێیان وشكی پێوە دیاربوو وئاو تەڕی نەكردبوو، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سزا وهەڕەشە لە پاژنە پێیەكان بە دۆزەخ، بەجوانی وڕێكی دەستنوێژ بگرن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
لە حومڕان (بەندەی ئازادكراو لەلایەن عوثمانەوە) دەڵێت: عوثمانم بینی داوای ئاوی کرد بۆ ئەوەی دەستنوێژ بگرێت، لە دۆلكەكەوە ئاوی کردە سەر دەستی وسێ جار شۆردی، پاشان دەستی ڕاستی کردە نێو ئاوەکەوە وئاوی ڕادایە ناو دەمیەوە و دەری کرد (تمضمض) وپاشان ئاوی هەڵمژیە نێو لووتی (استنشق) و دەری کرد -فنی کرد- (استنثر)، پاشان سێ جار دەموچاوی شۆرد، وهەردوو دەستی شۆرد هەتاوەکو ئانیشکی (ئانیشیکشی شۆرد) ؛ سێ جار، پاشان دەستی تەڕکرد وسەری مەسح كرد (هەردوو گوێشی مەسحكرد بەو ئاوەی کە مەسحی سەری پێکرد هەروەکو لە فەرموودەدی تردا هاتووە)، پاشان هەر پێیەكی سێ جار شۆرد، پاشان ووتی: پێغەمبەرم بینی -صلى اللە علیە وسلم- بەم شێوەیەی من ئەنجامم دا دەستنوێژی دەگرت وپێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرکەسێک دەستنوێژ بگرێت بەم شێوەیەی کە من دەستنوێژم گرت، پاشان دوو ڕکات نوێژ بکات بەبێ ئەوەی لەگەڵ خۆیدا بدوێت، ئەوا خوای گەورە گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەستنوێژی گرت و(ئەندامەکانى دەستنوێژگرتنی) دوو جار شۆرد».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
لەوکاتەی عەمرو کوڕی ئەبی حەسەن پرسیاری لە عبداللەی کوڕی زەید کرد ئامادەبوم سەبارەت بە دەستنوێژگرتنی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-؟ ئەویش (عبداللە): داوای گۆزەیەك (دۆلكەیەک) ئاوی کرد، ودەستنوێژی گرت بەو شێوەیەی کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستنوێژی دەگرت، لە گۆزەكەوە ئاوی کرد بە دەستەکانیا، وسێ جار شۆردنی، ودەستی خستە ناو گۆزەکەوە، (ئاوی دەرهێنا) وڕایدایە نێو دەم ولووتی وئاوەکەی دەرکرد، بە سێ چنگ ئاو -سێ جار ئەمەی ئەنجامدا-، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكەوە (وئاوی دەرهێنا) ؛ وسێ جار دەم وچاوی شۆر، دواتر هەردوو دەستی -باڵەكانی- دوو جار شۆرد هەتاوەکو ئانیشکەکانی [ئانیشکەکانیشی شۆرد]، پاشان دەستی خستە ناو گۆزەكەوە (ئاوی دەرهێنا) وسەری مەسح کرد، (دەستە تەڕەکەی بەرەو پێشەوە وپاشەوە برد بە سەر سەریدا) ؛ یەک جار [مەسحكردنی سەر ؛ مەسحكردنی گوێیەكانیش دەگرێتەوە]، پاشان هەردوو پێیەکانی شۆرد هەتاوەكو گوێزنگەكانی [گوێزنگەكانیشی شۆرد].
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە