Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

6 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد جبریلی نارد -علیه السلام- بۆ بەهەشت، فەرمووی: تەماشای بکە چیم ئامادە کردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، ئەویش تەماشای کرد؛ گەڕایەوە، -جبریل- فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت ئەوا دەچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمانیکرد کە دەور بدرێت بە ناڕەحەتیەکان، فەرمووی: بڕۆ تەماشای بکە چیم ئامادەکردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، -جبریل- تەماشای کرد، سەیری کرد دەور دراوە بە ناڕەحەتیەکان، فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى کەس نەچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمووی: بڕۆ سەیری دۆزەخ بکە چیم ئامادەکردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، ئەویش -جبریل- سەیری کرد بینی بەشێکی چووەتە سەر بەشێکی تری، گەڕایەوە فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت کەس نییە سەبارەتی ببیستێت پاشان بچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمانیکرد دەور بدرێت بە شەهوەت وئارەزووەکان، وفەرمووی: بگەڕێوە تەماشای بکە، ئەویش تەماشای کرد بینی دەور دراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، گەڕایەوە فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت لێی -بۆیە- دەچێتە نێویەوە».
حەسەنە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
«ئەو ئاگرەی بەکاری دێنن بەشێکە لە حەفتا بەشی ئاگری دۆزەخ»، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنها ئەوە بەس بوو، فەرمووی: «شەست ونۆ هێندەی ئاگری (دونیا گەرمە) هەربەشێکی وەکو گەرمی (ئاگری دونیایە)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«دۆزەخ دەوردراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، وبەهەشت دەوردراوە بە ناڕەحەتی وتاقیکردنەوەکان».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ، فەرمووی: «دەم ودامێن».
حەسەن وسەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری، قژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر لار بووەتەوە؛ ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی بەهەشت ناکەن، وئەگەرچیش بۆنی بەهەشت لە دووری ئەوەندە وئەوەندە (دووریەكی زۆرەوە) دەکرێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووین ودەنگی کەوتنی شتێک بە زەویدا بیسترا، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا دەزانن ئەوە چی بوو؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، فەرمووی: «ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە