Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وآله وسلم- کە دەیفەرموو: خواى گەورە -تبارك وتعالی- دەفەرموێت: «ئەی نەوەى ئادەم، هەتا تۆ لێم بپاڕێیتەوە وڕەجا وتکام لێبکەیت من لێت خۆش دەبم وسەیری زۆری تاوانەکانت ناکەم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر زۆری تاوانەکانت بگاتە لای هەورەکانى ئاسمان وپاشان داواى لێخۆشبوون لە من بکەیت؛ ئەوا من لێت خۆش دەبم. ئەی نەوەى ئادەم، ئەگەر تاوانەکانت بە هێندەی زەوی بێت وپاشان بگەیتە لام وهیچ هاوبەش وشەریکێکت بۆ من بڕیار نەدا بێت؛ ئەوا من بە هێندەی ئەوە لێخۆشبوونم بۆت ئامادە کردووە».
حەسەنە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- ئایا ڕزگار بوون لە چیدایە؟ فەرمووی: «زمانت بگرە وبیپارێزە، وبا ماڵەکەت بەس بێت بۆت، وبگری بۆ تاوانەکانت».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک گوناهێک بکات، پاشان هەستێت ودەستنوێژ بگرێت، دواتر نوێژ بکات، پاشان داواى لێخۆشبوون لە خواى گەورە بکات؛ ئەوا خواى گەورە لێی خۆش دەبێت»، پاشان ئەم ئایەتەى خوێندەوە: {وَالَّذِينَ إِذَا فَعَلُوا فَاحِشَةً أَوْ ظَلَمُوا أَنْفُسَهُمْ ذَكَرُوا اللَّهَ فَاسْتَغْفَرُوا لِذُنُوبِهِمْ} واته: {وە ئەوانەی کە کاتێک کردەوەیەکی ناشیرین دەکەن یان ستەم لەخۆیان دەکەن کە یادی خوایان کردەوە داوای لێبووردن دەکەن بۆ گوناھەکانیان} [آل عمران: 135].
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە