Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

15 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«نەخۆشی بە ویستی خۆی ناگوێزرێتەوە، وشومیەتی لە باڵندەدا نییە، وشومییەتی لە کونە پەپودا نییە، وشومییەتی لە مانگی سەفەردا نییە، ڕا بكە (دوور بە) لە نەخۆشی گولی هەروەكو چۆن ڕا دەكەیت لە شێر».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پرسیارم لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە چاكە وگوناهـ؛ فەرمووی: «چاكە بریتیە لە ڕەوشت جوانی، وگوناهـ ئەوەیە کە لە ناختدا دێت ودەچێت -سەبارەتی دوو دڵیت-، وحەز ناکەیت خەڵکی پێی بزانێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنەكەی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنەكەی بۆ بەدەست هێنانی شتومەکی دونیا بێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە».
سەحیحە هەردوو پێشەوای فەرموودەناس ئەبو عبد الله محەمەدی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمی کوڕی موغەیرەی کوڕی بەردیزبەی بوخاری، و ئەبو حوسەین موسلیمی کوڕی حەججاجی کوڕی موسلیمی قوشەیری نیساپوری؛ لە سەحیحەكەیاندا گێڕاویانەتەوە.
« با هەریەکێک لەئێوە لەکاتی مردندا گومانی باشی بە خوای گەورە هەبێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنی بۆ شتومەکی دونیا بێت بە دەستی بهێنێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەیی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە». ولە گێڕانەوەى [البخاري]دا : «کردەوەکان بەپێی نیەتەکان ومەبەستەکانە، وهەرکەسێک بەپێی نیەتەکەى پاداشت دەدرێتەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خواى گەورە نمونەیەکی بۆ چواندوین کە ڕێگایەکی ڕاستە، و لەسەر هەردوو لای ڕێگاکە دوو دیوار هەن، ودەرگای کراوەیان تێدایە، و دەرگاکان پەردە دراون، و لە لای دەرگای ڕێگا ڕاستەکە بانگخوازێک هەیە دەڵێت: ئەی خەڵکینە، هەمووتان بێنە سەر ڕێگاکە و لا مەدەن ، وبانگخوازێکیش لە سەرەوەى ڕێگاکە هەیە، ئەگەر کەسێک بیەوێت هەریەکێک لەو دەرگایانە بکاتەوە، -پێی- دەڵێت: مەینەتی بۆت؛ مەیکەرەوە، ئەگەر بیکەیتەوە دەچیتە ژوورەوە، وڕێگاکە ئیسلامە، ودوو دیوارەکە: سنوورەکانى خواى گەورەن، ودەرگا کراوەکان: شتە حەرامکراوەکانن، وئەو بانگخوازەى لەسەر ڕێگاکە وەستاوە: کتێبی خواى گەورەیە -قورئان-، وئەو بانگخوازەى لە سەرەوەى ڕێگاکە وەستاوە: ئامۆژگاریکاری خودایە لە دڵی هەموو مسوڵمانێکدا».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- زۆرجار دەیووت: «يَا مُقَلِّبَ القُلُوبِ ثَبِّتْ قَلْبِي عَلَى دِينِكَ»، واتە: «ئەی ئەو زاتەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە دڵم جێگیر بکە لە سەر ئاینەکەت»، منیش ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، باوەڕمان بە تۆ هێنا وبە ئەوەی تۆ هێناوتە، ئایا لەسەر ئێمە دەترسیت؟ فەرمووی: «بەڵێ، دڵەكان لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەكانی الله ئەویش هەڵیاندەگێڕێتەوە بە ویستی خۆی».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە