Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

111 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

گێڕەرەوە

هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (51)
«خێرترین ڕۆژ کە خۆر تێیدا هەڵهاتبێت ڕۆژی هەینیە ؛ لەو ڕۆژەدا ئادەم خوڵقێنرا، ولەو ڕۆژەدا کرایە بەهەشتەوە، ولەو رۆژەدا لێی دەرکرا، وقیامەت لە هیچ ڕۆژێكدا بەرپا نابێت جگە لە ڕۆژی هەینی نەبێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
کاتێک پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موعازی نارد بۆ یەمەن، پێی فەرموو: «تۆ دەچیت بۆ لای کەسانێک لە ئەهلی کتێب (گاورەکان) با یەکەم شت کە بانگەوازی بۆ دەکەیت بریتی بێت لە شاهێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول الله) واته: (شاهێدی دان بەوەی هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە خودا -الله- وموحەمەد پێغەمبەری خودایە)، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خودا پێنج فەرزی لە سەریان داناوە لە هەموو ڕۆژ وشەوێکدا، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون پێیان ڕابگەیەنە کە خوای گەورە (زەکات) ی لە سەریان فەرز کردووە لە دەوڵەمەندەکانیان وەردەگیرێت ودەدرێت بە هەژارەکان، ئەگەر لەوەدا گوێڕایەڵ بوون ئاگادار بە لە باشترین وچاکترینی ماڵەکانیان نەبەیت، وئاگاداری نزای ستەملێکراو بە چونکە لە نێوان ئەو وخوادا هیچ پەردەیەک نییە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەموو شتێک بەقەدەرە، بێ توانایی وتواناداری، یان تواناداری وبێ توانایی».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا چی -دەفەرمووی- سەبارەت بە دۆلکەکانی کانیاوەکە -حەوزی کەسەر-؟ ئەویش فەرمووی: «سوێند بە ئەوەى نەفسی موحەمەدی بەدەستە دۆلکەکانى هێندەى ئەستێرە وهەسارەکانى ئاسمانن کە دەدرەوشێنەوە لە شەوێکی تاریکی ساماڵدا، دۆلکەی بەهەشتن هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تینووی نابێت، دوو ڕێڕەوی ئاوی تێدەڕژێت لە بەهەشتەوە، هەرکەسێک لێی بخواتەوە هەرگیز تینووی نابێت، پانیەکەى وەکو درێژیەکەیەتی، لە نێوان عەمان بۆ ئەیلە، ئاوەکەى سپیترە لە شیر، وشیرینترە لە هەنگوین».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«یەکەم شت کە دادگایی لەسەری دەکرێت لە نێوان بەندەکان لە ڕۆژی قیامەتدا ؛ بریتیە لە خوێنەکان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک دە ئایەتی سەرەتای (سورەتی الکهف) لەبەر بكات؛ ئەوا پارێزراو دەبێت لە دەججال». ولە گێڕانەوەیەکدا: « -دە ئایەت- لە کۆتایی (سورەتی الکهف)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«دوو شت هەیە نیشانەى کوفرن: تانەدان لە ڕەچەڵەک، هاوار وشیوەن کردن لەسەر مردوو».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«قیامەت ڕوونادات هەتاوەکو پیاوێک بەلای گۆڕی پیاوێکی تردا تێپەڕ دەبێت، دەڵێت: خۆزگایە لە شوێنی ئەو بوومایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە