Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

111 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

گێڕەرەوە

هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (51)
«هەرکەسێک ئەم چوار (سیفەتەی) تێدا بێت ئەوا مونافیقە (دووڕووە)، وهەرکەسێک یەکێک لەم سیفەتانەى تێدا بێت ئەوا سیفەتێکی مونافیقێتی تێدایە هەتاوەکو وازی لێدەهێنێت: ئەگەر قسە بکات ؛ درۆ دەکات، وئەگەر بەڵێن بدات ؛ دەیشکێنێت، وئەگەر تووشی ناکۆکی بێت ؛ دەمشڕ وبەدكارە، وئەگەر پەیمان بدات ؛ ستەم وخیانەت دەکات».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
«خوای گەورە غیرەت دەکات، وئیماندار غیرەت دەكات، غیرەتی خوای گەورە ئەوەیە کە ئیماندار کردەوەیەك بكات کە خودا حەرامی کردووە لە سەری».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
خەڵکانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هاتن، پرسیاریان لێیکرد: هەندێک شت دێت بەسەر نەفسماندا کە زۆر گەورەیە بەلامانەوە دەری ببڕین، فەرمووی: «ئایا بەڕاستی ئەوە ڕوودەدات؟»، ووتیان: بەڵێ، فەرمووی: «ئەوە بەڵگەى دڵسۆزی وپاکی ئیمانە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«من لە لای کانیاوەکەم -حەوزەکەم- بۆ ئەوەی ببینم کێ لە ئێوە دێت بۆ لام، خەڵکانێک ڕێگریان لێدەکرێت بگەنە لای من، دەڵێم: ئەی پەروەردگار شوێنکەوتووی منن ولە ئومەتەکەى منن، دەووترێت: ئایا دەزانیت لە پاش تۆ چیان کردووە؟ والله بەردەوام دەگەڕێنەوە لەسەر پاژنەى پێیان (هەڵدەگەڕێنەوە:مورتەد دەبن)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«شەیتان دێت بۆ لای یەکێکتان دەڵێت: کێ ئەو شتەى دروستکردووە، کێ ئەو شتەى دروستکردووە، هەتاوەکو دەڵێت: کێ پەروەردگارتی دروستکردووە؟ ئەگەر گەیشت بەمە با پەنا بە خواى گەورە بکرێـت و واز بهێنێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ئەنەسی کوڕی مالیک بۆمانی گێڕایەوە -ڕەزاى خواى لێبێت- : پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، چۆن کافر لەسەر ڕووی حەشر دەکرێت؟ ئەویش فەرمووی: «ئایا ئەوەى کە لە دونیا وایلێکردووە لەسەر پێیەکان ڕێ بکات تواناى نییە کە وایلێبکات لەسەر ڕووی ڕێ بکات لە ڕۆژی قیامەتدا؟»، قەتادە ووتی: بەڵێ، سوێند بە شکۆداری پەروەردگارمان.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بە لای دوو گۆڕدا تێپەڕی، فەرمووی: «هەردووکیان ئازار دەدرێن، و لەسەر تاوانی گەورە ئازار نادرێن؛ یەکێکیان: خۆی نەدەپاراست (لەپرشی میز) لە کاتی میز کردن، وئەوی تریان: کاری دوو زمانی کردن (نەمیمە کردن) بوو (لە نێو خەڵکیدا)»، پاشان لقە دارخورمایەكی سەوزی برد، وكردی بە دوو بەش، و هەریەكێكی لەنێو گۆڕێكدا چەقاند، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، بۆچی وات كرد؟ فەرمووی: «بەڵكو سزایان لەسەر كەم بكرێتەوە هەتاوەكو وشک بونی ئەم دووڵقە دار خومایە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«واز لە پرسیارکردن بهێنن سەبارەت بە ئەو شتانەى کە فەرمانم پێنەکردوون یان نەهیم لێ نەکردوون، ئەوەی بووە هۆی تیاچوونی خەڵكانی پێش ئێوە ؛ زۆر پرسیار کردن وناکۆکیان بوو بەرامبەر پێغەمبەرانیان، ئەگەر نەهیم لێکردن لە شتێک ئەوا خۆتانی لێ بە دوور بگرن، وئەگەر فەرمانم پێکردن بە شتێك ئەوا ئەنجامی بدەن بەپێی تواناتان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە