Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

5 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«کاتێک خواى گەورە بەهەشت ودۆزەخی دروستکرد جبریلی نارد -علیه السلام- بۆ بەهەشت، فەرمووی: تەماشای بکە چیم ئامادە کردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، ئەویش تەماشای کرد؛ گەڕایەوە، -جبریل- فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت هەرکەسێک سەبارەتی ببیستێت ئەوا دەچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمانیکرد کە دەور بدرێت بە ناڕەحەتیەکان، فەرمووی: بڕۆ تەماشای بکە چیم ئامادەکردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، -جبریل- تەماشای کرد، سەیری کرد دەور دراوە بە ناڕەحەتیەکان، فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى کەس نەچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمووی: بڕۆ سەیری دۆزەخ بکە چیم ئامادەکردووە بۆ ئەوانەى تێیدا -دەمێننەوە-، ئەویش -جبریل- سەیری کرد بینی بەشێکی چووەتە سەر بەشێکی تری، گەڕایەوە فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت کەس نییە سەبارەتی ببیستێت پاشان بچێتە نێویەوە، -پەروەردگار- فەرمانیکرد دەور بدرێت بە شەهوەت وئارەزووەکان، وفەرمووی: بگەڕێوە تەماشای بکە، ئەویش تەماشای کرد بینی دەور دراوە بە شەهوەت وئارەزووەکان، گەڕایەوە فەرمووی: سوێند بە شکۆداریت ترسام لەوەى هیچ کەسێک ڕزگاری نابێت لێی -بۆیە- دەچێتە نێویەوە».
حەسەنە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەگەر بڕۆشتایەتە ناو مزگەوتەوە، دەیفەرموو: «(أعوذ بالله العظيم، وبوجهه الكريم، وسلطانه القديم، من الشيطان الرجيم)^» (كەسێك) ووتی: هەر ئەوەندەی ووت؟ ووتم: بەڵێ، دەڵێت: ئەگەر ئەم زیکرە بخوێنێت ئەوا شەیتان دەڵێت: پارێزراوە لە من بە درێژایی ڕۆژەکە. ^(واتە: پەنا دەگرم؛ بە خوداى مەزن وبە ڕووی بەخشندەی وبە دەسەڵاتی هەمیشەیی وبێسنووری لە شەیتانى نەفرینلێکراو)
حەسەنە (أبو داود) گێڕاویەتەوە
«مرۆڤ لە سەر ئاینی هاوڕێکەیەتی؛ بۆیە با هەریەکێکتان بڕوانێت وبزانێت هاوڕێیەتی کێ دەکات».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت».
حەسەنە (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی زیان بە مسوڵمانێک بگەیەنێت؛ ئەوا خوای گەورە زیان بە ئەو کەسە دەگەیەنێت، وئەوەی ناڕەحەتیەک بهێنێتە سەر مسوڵمانێک؛ ئەوا خوای گەورە ناڕەحەتی دەهێنیتە سەر ئەو کەسە».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە