Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

1 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

گێڕدراوەتەوە لە

کەسانێک لە هاوەڵانی پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە پێغەمبەریان ووت: ئەی پێغەمبەری خودا، دەوڵەمەندەكان پاداشتیان بە دەستهێنا (بە هۆی خێرکردنیان)، نوێژ دەکەن وەکو چۆن ئێمە نوێژ دەکەین، وڕۆژوو دەگرن وەکو چۆن ئێمە ڕۆژوو دەگرین، وئەوان بە پارە زیادەکانیان خێر وچاکە دەکەن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئایا خوای گەورە هەندێک شتی دانەناوە کە بە هۆیانەوە خێر وچاکە بکەن: هەموو تەسبیح کردنێک (ووتنی: سبحان اللە) خێر وچاکەیە، هەموو تەکبیر کردنێک (ووتنی: الله أكبر) خێر وچاکەیە، هەموو حەمد کردنێک (ووتنی: الحمد لله) خێر وچاکەیە، هەموو تەهلیل کردنێک (ووتنی: ﻻ إله إﻻ اللە) خێر وچاکەیە، وفەرمان کردن بە چاکە خێر وچاکەیە، ونەهی کردن لە خراپە خێر وچاکەیە، ویەکێک لە ئێوە بچێتە لای خێزانەکەی (جیماع بکات) خێر وچاکەیە»، ووتیان: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا یەکێک لە ئێمە شەهوەت وئارەزووەکەی دامرکێنێتەوە (بە چوونە لای خێزانی) خێر وپاداشتی دەستدەکەوێت؟ فەرمووی: «ئەگەر لە حەرامدا شەهوەت وئارەزووەکەی دامرکێنێتەوە؛ ئایا تاوان وخراپەی لەسەر نییە؟ بە هەمان شێوە ئەگەر لە حەڵاڵدا دایمرکێنێتەوە ئەوا پاداشتی بۆ هەیە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە