Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

64 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەگەر خەڵکی بەهەشت بچنە بەهەشتەوە، خواى گەورە -تبارك وتعالى- دەفەرموێت: «ئایا حەز دەکەن شتی زیاترتان پێببەخشم؟» دەڵێن: ئایا ڕوومانت سپی وگەش نەکرد؟ ئایا ئێمەت نەکردە بەهەشتەوە وڕزگارت نەکردین لە دۆزەخ؟ خواى گەورە پەردە لادەدات، هیچ شتێک لەوانەى پێیان بەخشراوە وەکو بینینی پەروەردگار -عز وجل- لە لایان خۆشەویست نابێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ڕستەیەكم پێ بڵێ لە ئیسلامدا ؛ كە پرسیار لە هیچ یەكێك نەكەم سەبارەتی جگە لە تۆ نەبێت، فەرمووی: «بڵێ: ئیمانم بە الله هێنا پاشان پابەندی ڕێگای ڕاست بە -ئیستیقامەتت هەبێت-».
سەحیحە (مسلم وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پیاوانێک موڵكی خوای گەوره به ناهەق بەكاردەهێنن (به فیڕۆی دەدەن ومافی خۆی پێنادەن)؛ ئەوا دۆزەخ بۆ ئەوانەیه له ڕۆژی قیامەتدا».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە
«ھەموو کار وکردەوەیەک بە پێی نیەت ومەبەستە، وھەموو کەسێکیش بە پێی نیەتەکەی پاداشت دەدرێتەوە، بۆیە ئەو کەسەی کۆچکردنەكەی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەی بێت؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ لای خودا وپێغەمبەرەکەیەتی، وئەوەی کۆچکردنەكەی بۆ بەدەست هێنانی شتومەکی دونیا بێت یان ئافرەتێک بێت کە مارەی بکات؛ ئەوا کۆچکردنی بۆ ﻻی ئەو شتانەیە».
سەحیحە هەردوو پێشەوای فەرموودەناس ئەبو عبد الله محەمەدی کوڕی ئیسماعیلی کوڕی ئیبراهیمی کوڕی موغەیرەی کوڕی بەردیزبەی بوخاری، و ئەبو حوسەین موسلیمی کوڕی حەججاجی کوڕی موسلیمی قوشەیری نیساپوری؛ لە سەحیحەكەیاندا گێڕاویانەتەوە.
« با هەریەکێک لەئێوە لەکاتی مردندا گومانی باشی بە خوای گەورە هەبێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، «فەرمانی پێكردم كە چاوم وەربگێڕم (چاوم لابدەم لە سەیركردنی ئافرەتەکە)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خۆتان بە دوور بگرن لەم کردەوە بۆگەنە ـ زیناکردنـەـ کە الله نەهی لێکردووە، هەرکەسێک ئەم کارەی کرد؛ با خۆی دابپۆشێت وخۆی ئاشکرا نەکات مادام الله دای پۆشیوە، وبا تەوبە بکات وبگەڕێتەوە بۆ لای الله، هەرکەسێک نهێنی خۆیمان بۆ ئاشکرا بکات؛ ئەوا حوکمی الله ی بەسەردا جێ بە جێ دەکەین».
سەحیحە (الحاكم والبيهقي) گێڕاویانەتەوە
«دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونکە یەکەم فیتنە وتاقیکردنەوەی نەوەکانى ئیسرائیل لە ئافرەتان بوو».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە