Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

108 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

گێڕەرەوە

هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (53)
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم (نزایەکم) فێر بکە کە بەو نزایە داوا لە خوای گەورە بکەم، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «داوای سەلامەت بوون (پاراستن وعافیەت) بکە لە خواى گەورە»، پاش چەند ڕۆژێکی تر، هاتم و ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا شتێکم (نزایەکم) فێر بکە کە بەو (نزایە) داوا لە خوای گەورە بکەم، ئەویش -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرمووم: «ئەی عەباس، ئەی مامی پێغەمبەری خودا، داوای سەلامەت بوون بکە لە خواى گەورە لەم ژیانە ولە ڕۆژی دواییدا».
بەکۆکاری ڕێگاکانی سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەموو ئومەتەکەم پارێزراون جگە لە ئەوانە نەبێت کە تاوانەکان ئاشکرا دەکەن، ولە تاوان ئاشکرا کردن ئەوەیە: کەسێک بە شەو تاوانێك دەكات ؛ پاشان ڕۆژی بەسەردا دێت وخوای گەورە دایپۆشیوە، -بەڵام- دەڵێت: ئەی فڵان، دوێنی شەو ئاوا وئاوام کرد، کە شەوی بەسەردا هات خوای گەورە دایپۆشی، بەڵام کە ڕۆژ بووەوە داپۆشین وسیتری خوای گەورەی لەسەر خۆی لابرد».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«خوای گەورە -عز وجل- دەستی ڕادەخات بە شەو بۆئەوەی گوناهکارانی ڕۆژ تەوبە بکەن، ودەستی ڕا دەخات بە ڕۆژ بۆئەوەی گوناهکارانی شەو تەوبە بکەن؛ هەتاوەکو خۆر لە ڕۆژئاواوە هەڵدێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«رَبِّ اغْفِرْ لِي خَطِيئَتِي وَجَهْلِي، وَإِسْرَافِي فِي أَمْرِي كُلِّهِ، وَمَا أَنْتَ أَعْلَمُ بِهِ مِنِّي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي خَطَايَايَ، وَعَمْدِي وَجَهْلِي وَهَزْلِي، وَكُلُّ ذَلِكَ عِنْدِي، اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي مَا قَدَّمْتُ وَمَا أَخَّرْتُ، وَمَا أَسْرَرْتُ وَمَا أَعْلَنْتُ، أَنْتَ المُقَدِّمُ وَأَنْتَ المُؤَخِّرُ، وَأَنْتَ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ قَدِيرٌ»، واتە: «خودایە لە تاوان وهەڵە ونەفامیەکانم خۆش بە، ولە زیادەڕەوی کردن لەسەر نەفسی خۆم خۆش بە، ولە هەرشتێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی زیاتر لە من، خودایە لەو تاوانانەم خۆش بە کە بە ئەنقەست یان بە نەفامی یان بە گاڵتەوە کردوومە، ولە هەڵە وتاوانە ئەنقستەکانم خۆش بە، وهەموو ئەم تاوانانەم كردووە، خودایە لە تاوانەکانى پێشوو ودواترم خۆش بە، و لەو تاوانانەم خۆش بە کە بەنهێنی یان ئاشکرا کردوومە، یان هەر تاوانێک کە تۆ زاناتری سەبارەتی، تۆ بەندەکانت سەردەخەیت وسەرفرازیان دەکەیت، وتۆ بەندەکانت پاش دەخەیت بۆیە دۆڕاو دەبن، وتەنها تۆ دەسەڵاتت هەیە بەسەر هەموو شتێکدا».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«با هیچ یەکێکتان نەڵێت: (اللَّهُمَّ اغْفِرْ لِي إِنْ شِئْتَ، ارْحَمْنِي إِنْ شِئْتَ، ارْزُقْنِي إِنْ شِئْتَ) واتە: (خودایە لێم خۆش بە ئەگەر ویستت، خودایە ڕەحمم پێبکە ئەگەر ویستت)، بەڵکو پێویستە سوور بێت (پێداگیر بێت) لە داواكەیدا، چونکە خوای گەورە هەرچیەكی بوێت ئەنجامی دەدات، وهیچ کەسێک ناتوانێت ناچاری بكات لەسەر كردنی هەر شتێك».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر پیاو بچێتە ماڵەوە، وناوی خودا بهێنێت لە کاتی چوونە ژوورەوەی ولەکاتی خواردنی، ئەوا شەیتان دەڵێت (بە هاوڕێکانی): ئیمڕۆ هیچ شوێنێکی خەوتن وهیچ خواردنێکتان بۆ نییە، وئەگەر بچێتە ژوورەوە وناوی خودا نەهێنێت، شەیتان (پێیان) دەڵێت: شوێنی خەوتن وخواردنتان بۆ هەیە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ئەعرابیەک هات بۆ لای پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: قسەیەکم فێر بکە کە بیڵێم، فەرمووی: «بڵێ: (لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ وَحْدَهُ لَا شَرِيكَ لَهُ، اللهُ أَكْبَرُ كَبِيرًا، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ كَثِيرًا، سُبْحَانَ اللهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ، لَا حَوْلَ وَلَا قُوَّةَ إِلَّا بِاللهِ الْعَزِيزِ الْحَكِيمِ)^، ئەعرابیەکە ووتی: ئەم قسانە -زیکرانە- بۆ پەروەردگارمە، ئەی بۆ خۆم چی بڵێم؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بڵێ: (اللهُمَّ اغْفِرْ لِي وَارْحَمْنِي وَاهْدِنِي وَارْزُقْنِي)^^». ^(واتە: هیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بە هەق وڕاستی جگە لە الله وهیچ شەریک وهاوبەشێکی نییە، خودا گەورەترین وشکۆدارترینە، حەمد وسوپاسی زۆر بۆ الله، پاک وبێگەردە ودوورە لە هەموو کەموکورتیەک پەروەردگاری هەموو جیهانیان، هیچ هێز وتوانایەکمان نیە مەگەر هێز وتوانا ویارمەتیەک لە لایەن خوداوە پێمان ببەخشرێت، خودا شکۆدارە -العزیز-ە، ودانایە -الحکیم-ە)، ^^(واتە: خودایە، لێم خۆش بە وڕەحمم پێبکە وهیدایەتم بدە وڕزقم بدە).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەی خەڵكینە، خودای گەورە پاک وپیرۆزە وهیچ شتێک قبوڵ ناکات مەگەر پاک نەبێت، وخودا فەرمانی کردووە بە ئیمانداران هەروەکو چۆن فەرمانی کردووە بە پێغەمبەران، بۆیە فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الرُّسُلُ كُلُوا مِنَ الطَّيِّبَاتِ وَاعْمَلُوا صَالِحًا، إِنِّي بِمَا تَعْمَلُونَ عَلِيمٌ﴾ [المؤمنون: 51]، ﴿ئەی نێردراوانی خودا لە خۆراکی پاک و(حەڵاڵ) بخۆن وکردەوەی چاک بکەن، چونکە بەڕاستی من بەوەی ئێوە دەیکەن ئاگادارم﴾، هەروەها فەرموویەتی: ﴿يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا كُلُوا مِنْ طَيِّبَاتِ مَا رَزَقْنَاكُمْ﴾ [البقرة: 172]، واته: ﴿ئەی ئەو کەسانەی کە بڕواتان ھێناوە بخۆن لەو خواردەمەنیە پاکانەی کردوومانە بە ڕۆزیتان وسوپاسی خودا بکەن ئەگەر ئێوە ھەر ئەو دەپەرستن﴾، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی پیاوێکی کرد لەسەفەرێکی دورو درێژدا قژی گرژ وتێکچووە بە سەریەکدا وجلەکەی تۆزاویە، ودەستی بەرز دەکاتەوە بەرەو ئاسمان، ودەڵێت: ئەی پەروەردگار (یا رب)، ئەی پەروەردگار (یا رب)، وخواردنەکەی حەرامە، وخواردنەوەکەی حەرامە، وجلەکەی حەرامە (بە پارەی حەرام کڕیویەتی)، و لەسەر خواردنی حەرام (گەورە بووە)، چۆن وەڵامی ئەو جۆرە کەسە دەدرێتەوە؟».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە