Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

77 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

زۆرترین نزای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بریتی بوو لە: «رَبَّنَا آتِنَا فِي الدُّنْيَا حَسَنَةً، وَفِي الْآخِرَةِ حَسَنَةً وَقِنَا عَذَابَ النَّارِ» واتە: «خودایە چاکەمان پێ ببەخشە لە دونیا ولە قیامەتدا، وبمانپارێزە لە سزای دۆزەخ».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«نمونەی ئەو کەسەی کە زیکری پەروەردگاری دەکات وئەو کەسەی زیکری پەروەردگاری ناکات وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».ولە ریوایەتی (مسلم)دا: «نمونەی ئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا دەکرێت، وئەو ماڵەی کە یادی خودای تێدا ناکرێت، وەکو نمونەی زیندوو ومردوو وان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
« با هەریەکێک لەئێوە لەکاتی مردندا گومانی باشی بە خوای گەورە هەبێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پرسیارم کرد لە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- سەبارەت بە سەیرکردنی لە ناکاو (بۆ ئافرەت)، «فەرمانی پێكردم كە چاوم وەربگێڕم (چاوم لابدەم لە سەیركردنی ئافرەتەکە)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونکە یەکەم فیتنە وتاقیکردنەوەی نەوەکانى ئیسرائیل لە ئافرەتان بوو».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«دڵی هەموو نەوەکانى ئادەم لە نێوان دوو پەنجەن لە پەنجەکانى خوداى میهرەبان (الرحمان)، وەکو یەک دڵ، بە ویستی خۆی دڵەکان هەڵدەگێڕێتەوە بۆ هەر مەبەستێک بیەوێت» پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «(اللهم مُصَرِّفَ القلوبِ صَرِّفْ قلوبَنا على طاعتك)» واتە: «ئەی ئەو خودایەی کە دڵەکان هەڵدەگێڕیتەوە؛ دڵمان ئاراستە بكە وهەڵیبگێڕەوە بەرەو گوێڕایەڵی کردنت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«لە دوای خۆم هیچ فیتنە وتاقیکردنەوەیەکم جێنەهێشتووە کە زیانبەخشتر بێت بۆ سەر پیاوان وەکو ئافرەتان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
لە گەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دانیشتبووم ودوو پیاو جوێنیان بە یەکتری دەدا، ویەکێکیان ڕووی سوور هەڵگەڕا ودەمارەکانی ملی هەستابوو، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «من وشەیەک دەزانم ئەگەر بیڵێت ئەوا ئەوەی بەسەری هاتووە نامێنێت، ئەگەر بڵێت: (أَعُوذُ بِاللَّهِ مِنَ الشَّيْطَانِ)^، ئەوەی بەسەریدا هاتووە نامێنێت». پێیان ووت: کە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرموویەتی: «پەنا بگرە بە الله لە شەیتان»، -پیاوەكە- ووتی: خۆ شێت نەبووم؟ ^(واته: پەنا دەگرم بە خودای گەورە لە شەیتانی نەفرین لێکراو).
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە