Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

25 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«خوای گەورە لە بەندە ڕازی دەبێت بەهۆی ئەوەی کاتێک بەندە خواردنێک دەخوات ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات، وخواردنەوەیەک دەخواتەوە ؛ حەمد وسوپاستی خودا دەکات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەوە مسوڵمانە کە مسوڵمانان لە زمان ودەستی پارێزراو بن، وکۆچکار (موهاجیر) ئەو کەسەیە کە کۆچ بکات (دوور بکەوێتەوە) لەو شتانەى کە خودا نەهی لێکردووە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
لەگەڵ پێغەمبەر بووم -صلى اللە علیە وسلم- لەسەفەرێکدا، چووم بۆ ئەوەی خوفەکەی دابنێم، فەرمووی: «وازیان لێبێنە؛ چونکە من بە دەستنوێژەوە لە پێم کردوون»، ومەسحی لەسەریان کرد.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر یەکێکتان خواردنی خوارد ئەوا با بەدەستی ڕاستی بیخوات، وئەگەر خواردنەوەی خواردەوە ئەوا با بەدەستی ڕاستی بیخواتەوە، چونكە شەیتان بە دەستی چەپی دەخوات، و بەدەستی چەپی دەخواتەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر یەکێکتان باوێشکی هات ئەوا با دەستی لەسەر دەمی دابنێت، چونكە شەیتان دەچێتە دەمیەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«مافی مسوڵمان لە سەر مسوڵمان پێنجە: وەڵامدانەوەی سەلامکردن، وشوێنکەوتنی جەنازە، و وەڵامدانەوەی بانگهێشت کردنی بۆ خوان (دەعوەتکردن)، و وەڵامدانەوەی ئەو کەسەی کە دەپژمێت و(دەڵێت: الحمد لله، پێی بڵێیت: یرحمک الله)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات، ونابێت دوو پیاو لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا، ونابێت دوو ئافرەت لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هات بۆ لامان، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا، زانیمان چۆن سەلام لەسەر تۆ بدەین، ئایا چۆن سەڵاوات لەسەر تۆ بدەین؟ فەرمووی: «بڵێن: (اللَّهُمَّ صَلِّ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا صَلَّيْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ، اللَّهُمَّ بَارِكْ عَلَى مُحَمَّدٍ وَعَلَى آلِ مُحَمَّدٍ، كَمَا بَارَكْتَ عَلَى آلِ إِبْرَاهِيمَ، إِنَّكَ حَمِيدٌ مَجِيدٌ) واته: (خودایە وەسف وستایشی موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى بکە -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن وەسف وستایشی ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانیت کرد -علیه السلام-، وبەرەکەت وپیرۆزی بڕژێنە بەسەر موحەمەد وبنەماڵە وشوێنکەوتووانى -صلى اللە علیە وسلم- هەروەکو چۆن بەرەکەتت ڕژاندە سەر ئیبراهیم وبنەماڵە وشوێنکەوتووانی -علیه السلام-، تۆ سوپاسكراو وستایشکراویت -حمید-یت و شکۆداریت -مجید-یت)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە