Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

55 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟»، ووتیان: کەسی مایەپووچ لە نێوانماندا ئەوەیە کە هیچ پارە وموڵکێکی نییە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کەسی مایەپووچ ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت دێت ونوێژ وڕۆژوو وزەکاتى ئەنجامداوە، (بەڵام بە ناهەق): جوێنی داوە، وتۆمەتی هەڵواسیوە، وپارەی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، (ئەوانەى ستەمی کردووە لێیان) لە چاکەکانى دەدرێت پێیان، کاتێک چاکەی نامێنێت پێش ئەوەی مافی خەڵکی بەتەواوی بداتەوە ؛ ئەوا لە تاوان وخراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە دەدرێت بەو، وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتاریەکتان کرد؛ ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن، وئەگەر سەربڕینێکتان ئەنجامدا؛ ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن، وبا یەکێک لە ئێوە کەرەستەى سەربڕینەکەى تیژ بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتی لە سەر سەربڕاوەکە لابدات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەوەی ڕەحم وبەزەیی بە خەڵکدا نەیەتەوە؛ ئەوا خوای گەورەش ڕەحم وبەزەیی بەو کەسەدا نایەتەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هیچ چاکەیەک بە کەم مەزانە؛ تەنانەت گەیشتنیشت بە براکەت بەڕویەکی گەشەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر پیاوێک براکەی خۆشویست؛ ئەوا با پێی بڵێت کە خۆشی دەوێت».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- گوێی لەپیاوێک بوو ئامۆژگاری براکەى دەکرد سەبارەت بە شەرمکردن، ئەویش فەرمووی: «شەرم کردن لە ئیمانەوەیە (لە باوەڕەوەیە)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە