Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

55 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئیماندار بە هۆی ڕەوشت جوانیەوە دەگاتە پلەی ئەو کەسەی کە بە زۆری نوێژ دەکات وڕۆژوو دەگرێت».
سەحیحە بە کۆکاری فەرموودەکان (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«نەرم ونیانی لە هەرشتێکدا هەبێت؛ ئەوا دەیڕازێنێتەوە، وئەگەر لە هەر شتێکیش دەربکرێت؛ ئەوا ناشیرینی دەکات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە».
سەحیحە (مسلم) ڕیوایەتی كردووە لە پێشەكی سەحیحەکەیدا.
«خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتارییەکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وئەو ئەگەر سەربڕینێکتان کرد ئەوا بە چاكی ئەنجامی بدەن، وبا هەر یەک لە ئێوە چەقۆکەی (ئامێری سەربڕینەکەی) تیژ بکات، وئەوە ئاژەڵەی كە سەری دەبڕێت ئازاری نەدات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نەهی کردووە لە قەزەع^». ^(قەزەع: واتە تاشینی بەشێکی قژ وهێشتنەوەى بەشێکی تری)
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«حەسودی مەبەن، ونەجش^ لەیەکتری مەکەن، وڕقتان لەیەک نەبێتەوە، ولەیەک دامەبڕێن، وبا هیچ یەکێک لە ئێوە مامەڵە نەکات بەسەر مامەڵەی كەسێكی ترتانەوە، وهەموو ببنە بەندەی خوا وبرای یەکتر موسوڵمان برای موسوڵمانە، وستەمی لێناکات، ودەستی لێبەرنادات، وبەکەم سەیری ناکات وتەقواداری لێرەدایە»، وسێ جار ئاماژەی کرد بۆ سینگی، وفەرمووی: «بەسە بۆ مرۆڤ هێندە لە شەڕ وخراپە کە برای موسوڵمانی خۆی بە کەم بزانێت، هەموو شتێكی موسوڵمان لەسەر موسوڵمان حەرامە، خوێنی، ماڵی، نەفس وناموسی -كەسایەتی-». ^(نەجش واتا: زیاد کردنی نرخی شتومەک لەبەر ڕەواج پێدانی لەکاتێکدا نایەوێت بیکڕێت)
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الترمذي) وغەیری ئەویش گێڕاویانەتەوە
«بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات، بەڕەحم بن لەگەڵ نیشتەجێبووانی سەر زەوی ؛ ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانە ڕەحمتان پێدەكات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە