Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

52 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«هەر بەندەیەک عەیب وهەڵەی بەندەیەکی تر بپۆشێت -سیتر بكات- لە دونیادا؛ ئەوا خوای گەورەیش لە رۆژی قیامەتدا ئەو بەندەیە دەپۆشێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خۆتان لە ستەمکردن بپارێزن، چونکە ستەمکردن تاریکاییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخۆتان لە ڕەزیلی بپارێزن؛ چونکە ڕەزیلی بووە هۆی تیاچوونی ئەوانەى پێش ئێوە، وای لێیان کرد کە خوێنی یەکتر بڕێژن، وحەرامی یەکتر حەڵاڵ بکەن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئایا هەواڵتان پێ بدەم بە تاوانە گەورەکان؟». سێ جار وای پێ وتن، ووتیان: بەڵێ ئەی پێغەمبەر خودا (واتە: بەڵێ پێمان بڵێ)، فەرمووی: «شیرک وهاوەڵدانان بۆ خوای گەورە وخراپەکاری بەرامبەر دایک وباوک». وپاڵی دابووە ودانیشت، وفەرمووی: «وتنی درۆ، وشاهێدیدانی درۆ». هەر ئەم قسەیەی دووبارە دەکردەوە، هەتا وتمان: خۆزگایە بێدەنگ دەبوو.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پیاوێک هەبوو قەزری دەدا بە خەڵکی، ودەیووت بەو گەنجەی کە لای کاری دەکرد: ئەگەر ڕۆیشتیت بۆ لای کەسێک کە حاڵی نالەبار وقورس بوو (لە ڕووی داراییەوە)، ئەوا چاوپۆشی لێبکە، بەڵکو خوای گەورە لە ئێمەش خۆش بێت، وکاتێک کەوەفاتی کرد وگەیشتەوە بە پەروەردگار پەروەردگار لێی خۆش بوو».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«پیاو نابێت سەیری شەرمگەی (عەورەتی) پیاوێکی تر بکات، وئافرەت نابێت سەیری شەرمگەى ئافرەتێکی تر بکات، ونابێت دوو پیاو لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا، ونابێت دوو ئافرەت لاشەیان بەریەک بکەوێت لە ژێر یەک پۆشاکدا».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئایا دەزانن کەسی مایەپووچ (موفلیس) کێیە؟»، ووتیان: کەسی مایەپووچ لە نێوانماندا ئەوەیە کە هیچ پارە وموڵکێکی نییە. -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «کەسی مایەپووچ ئەو کەسەیە لە نێو ئومەتەکەم کە ڕۆژی قیامەت دێت ونوێژ وڕۆژوو وزەکاتى ئەنجامداوە، (بەڵام بە ناهەق): جوێنی داوە، وتۆمەتی هەڵواسیوە، وپارەی خەڵکی خواردووە، وخوێنی خەڵکی ڕشتووە، ولە خەڵکی داوە، (ئەوانەى ستەمی کردووە لێیان) لە چاکەکانى دەدرێت پێیان، کاتێک چاکەی نامێنێت پێش ئەوەی مافی خەڵکی بەتەواوی بداتەوە ؛ ئەوا لە تاوان وخراپەکانى ئەو ستەملێکراوانە دەدرێت بەو، وپاشان فڕێ دەدرێتە نێو دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«خوای گەورە چاکەکاری لە سەر هەموو شتێک نووسیوە، ئەگەر کوشتاریەکتان کرد؛ ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن، وئەگەر سەربڕینێکتان ئەنجامدا؛ ئەوا بە چاکی ئەنجامی بدەن، وبا یەکێک لە ئێوە کەرەستەى سەربڕینەکەى تیژ بکات بۆ ئەوەی ناڕەحەتی لە سەر سەربڕاوەکە لابدات».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە