Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

9 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«هەرکەسێک بەرگری لە کەسایەتی برا ئامادەنەبووەکەی بکات؛ ئەوا خوای گەورە دەموچاوی دەپارێزێت لە ئاگری دۆزەخ لە ڕۆژی قیامەتدا».
سەحیحە (الترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«لە چاکی ئیسلامەتی مرۆڤ ئەوەیە واز بهێنێت لە شتێک کە پەیوەندی بە ئەوەوە نەبێت».
نەوەوی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الترمذي) وغەیری ئەویش گێڕاویانەتەوە
«بە بەزەییەکان خواى میهرەبان ڕەحمیان پێدەکات، بەڕەحم بن لەگەڵ نیشتەجێبووانی سەر زەوی ؛ ئەو زاتەی لە سەرووی ئاسمانەکانە ڕەحمتان پێدەكات».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئیماندار تانەدەر ونەفرەتكار وجوێندەر ودەمشڕ نییە».
سەحیحە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي) گێڕاویانەتەوە
«چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە بەهەشت، فەرمووی: «تەقوای خوای گەورە و ڕەوشت جوانی»، وپرسیاری لێکرا سەبارەت بەئەو شتەى بەزۆری دەبێتە هۆی چوونە دۆزەخ، فەرمووی: «دەم ودامێن».
حەسەن وسەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا».
ترمذی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الترمذي) گێڕاویەتەوە