Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

8 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- ئامۆژگاریەکی کردین کە دڵەکانى ترساند وچاوەکان فرمێسکیان کرد، ووتمان: ئەی پێغەمبەری خودا وەکو ئەوە وابێت ئامۆژگاری کەسێکە ماڵئاوایی بکات بۆیە وەسیەتمان بۆ بکە، ئەویش فەرمووی: «تەقواى خواى گەورە بکەن، وگوێڕایەڵی کاربەدەستی موسوڵمانان بن وفەرمانەکان جێبەجێ بکەن، وئەگەرچیش بەندەیەکی حەبەشی بێت، و لەپاش من ناكۆكی زۆر دەبینن، بۆیە دەستبگرن بە سونەتی من وسونەتی خەلیفە ڕێنموێنیکراوەکان، ( بە ئەوپەڕی تواناوە دەست بەسونەتەوە بگرن)، و وریای شتە داهێنراوەکان -بیدعەكان- بن، چونکە هەموو بیدعەیەک گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
هەر شتێکم ببیستایە لە پێغەمبەری خوداوە دەمنووسیەوە -صلى اللە علیە وسلم- ؛ دەمویست لەبەری بکەم، قورەیش نەهیان لێکردم، ووتیان: ئایا هەموو شتێک دەنووسیت کە گوێت لێدەبێت لە پێغەمبەری خوداوە -صلى اللە علیە وسلم-، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- مرۆڤێکە قسە دەکات لەکاتی توڕەیی وڕازی بوونیدا؟ بۆیە منیش وازم لە نووسین هێنا، وئەمەم بۆ پێغەمبەری خودا باسکرد -صلى اللە علیە وسلم- ؛ ئەویش ئاماژەى بۆ دەمی کرد وفەرمووی: «بنووسە، سوێند بە ئەوەى نەفسی منی بەدەستە، تەنها هەق وڕاستی لێوە دەردەچێت».
سەحیحە (أبو داود) گێڕاویەتەوە
«سەیرە، نزیکە لەوەى پیاوێک فەرموودەیەکی منی پێبگات لە کاتێکدا لەسەر ڕاخەرەکەی پاڵی داوەتەوە ودەڵێت: لە نێوان ئێمە وئێوە کتێبی خودایە (قورئانە)، هەرشتێک حەڵاڵکرابوو؛ ئێمەش بە حەڵاڵی دادەنێین، و هەرشتێک حەرامکرابوو؛ ئێمەش بە حەرامی دادەنێین»، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرشتێک پێغەمبەری خودا حەرامی کردبێت هەروەکو ئەوە وایە خواى گەورە حەرامی کردبێت».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک فەرموودەیەک لە منەوە بگێڕێتەوە وپێی وا بێت کە ئەم فەرموودەیە درۆیە (هەڵبەستراوە)؛ ئەوا خۆی یەکێکە لە دوو درۆزنەکە».
سەحیحە (مسلم) ڕیوایەتی كردووە لە پێشەكی سەحیحەکەیدا.
«وەسییەت وئامۆژگاریتان دەكەم بەوەی تەقوای خودا بکەن، و گوێڕایەڵ و فەرمانبەرداری کاربەدەستی موسوڵمانان بن، ئەگەر چیش کاربەدەست بەندەو کۆیلە بوبێت، چونكە ئەوەی لە پاش من دەمێنێت ناكۆكییەكی زۆر دەبینێت، بۆیە لەو کاتەدا دەست بگرن بە سوننەت و ڕێبازی من، وسوننەت وڕێبازی جێنشینە ڕاستڕەوە ڕێنموێنیكراوەكان، (ئەم ڕێباز و سوننەتە) بە خرێکانتان بگرن، و خۆتان به‌دوور بگرن لە شتی داهێنراو و زیادە، چونکە بێگومان هەموو داهێنراوێک (بیدعەیەك لە ئاییندا) گومڕاییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي) گێڕاویانەتەوە
«لە کۆتایی ئومەتەکەمدا خەڵکانێک دەبن شتانێک بۆ ئێوە دەگێڕێنەوە کە ئێوە وباوباپیرانتان نەتان بیستووە ؛ بۆیە ئاگاداریان بن».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک درۆ بەناوی منەوە بکات ؛ ئەوا با شوێنێک بۆ خۆی دابنێت لە دۆزەخدا».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لە منەوە بیگەنن ئەگەر ئایەتێکیش بێت، ولە بەنی ئیسرائیلەوە ریوایەت بکەن وهیچی تێدا نیە، وئەوەی درۆ بکات بە ناوی منەوە ئەوا با جێگایەک بۆ خۆی دابنێت لە ناو دۆزەخدا».
سەحیحە (البخاري) گێڕاویەتەوە