Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

74 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

گێڕەرەوە

هەموو گێڕەرەوەکان پیشان بدە (45)
«فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم: لەسەر نێوچەوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد (واتا نێوچاوان ولووت یەکەم ئەندامە)، وهەردوو دەستەكان، وهەردوو ئەژنۆكان، وسەرە پەنجەی پێیەكان، وجلەکان وقژم کۆنەکەمەوە (لەكاتی نوێژكردندا)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوانێک هاتن بۆ لای سەهلی کوڕی سەعدی ئەلساعیدی گفتوگۆیان بوو سەبارەت بە مینبەرەکەی سەروەرمان ئایا لە چی دروستکراوە، (سەهل) ووتی: والله من دەزانم لە چی دروستکراوە، وبینیم ؛ یەکەم ڕۆژ کە دانرا ویەکەم ڕۆژ کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری دانیشت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامێکی نارد بۆ فڵان -ئافرەتێک لە ئەنساڕ کە سەهل ناوی هێنا- (پێی فەرموو): «فەرمان بکە بە غوڵامە دارتاشەکەت کە شتێکم بۆ دروست بکات لە دار بۆئەوەى لەسەری دابنیشتم کاتێک قسە بۆ خەڵکی دەکەم»، ئەویش فەرمانى کرد؛ بۆیە دروستی کرد لە داری (تەرفاء:طرفاء) لە (ئەلغابە:الغابة) -کە شوێنێکە نزیک لە مەدینە-، پاشان هێنای، ونێردرا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد لەشوێنی مەبەست دانرا، پاشان بینیم پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەری کرد وتەکبیرەی کرد -ووتی: الله أكبر- کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، دواتر ڕکوعی برد کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، پاشان دابەزی بە پشتەوە (گەڕایەوە) ؛ سوجدەى برد لەسەر بنچینەى مینبەرەکە (لەسەر زەوی) پاشان گەڕایەوە، کاتێک تەواوبوو (لە نوێژکردن) ڕووی لە خەڵکی کرد، وفەرمووی: «ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێربن چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە»، پاشان لە سێیەم جار فەرمووی: «بۆ هەركەسێك كە بیەوێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ئیبن زوبەیر لەدوای هەموو نوێژێک پاش ئەوەى سەلامی دەدایەوە، دەیووت: «لا إله إلا الله وحده لا شريكَ له، له الملك وله الحمد وهو على كل شيءٍ قديرٌ، لا حولَ ولا قوةَ إلا بالله، لا إله إلا الله، ولا نعبد إلا إيَّاه، له النِّعمة وله الفضل، وله الثَّناء الحَسَن، لا إله إلا الله مخلصين له الدِّين ولو كَرِه الكافرون»^. ودەیووت: «پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەپاش هەموو نوێژێک ئەم تەهلیلەى دەووت». (تەهلیل: واتە زیکرێک -ﻻ إله إﻻ الله-ی تێدا بێت)، ^(واتە: هیچ کەسێک شایستەى پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله، وتەنها خۆی شایەنی پەرستنە وهیچ هاوبەشێکی نییە، هەموو موڵک وسوپاسێک تەنها هەر بۆ ئەوە، وئەو توانادارە لە سەر هەموو کارێک، هیچ هێز وتوانایەکمان نییە تەنها ئەوە نەبێت لای ئەوەوە دێت، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە اللە، بە تەنها ئەو دەپەرستین وهەموو نیعمەت وفەزڵێک هی ئەوە وموڵکی ئەوە، وهەموو وەسفێکی جوان هەر بۆ ئەوە، هیچ پەرستراوێک هەق وڕاست نییە جگە لە اللە، دینداریمان بە دڵسۆزی وئیخلاصەوە هەر تەنها بۆ ئەوە ئەگەرچی کافرەکانیش پێیان ناخۆش بێت).
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئەگەر بانگبێژ بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، ویەکێکتان بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله)، (ئەویش) بڵێت: (أشهد أن لا إله إلا الله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله)، (ئەویش) بڵێت: (أشهد أن محمدا رسول الله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (حي على الصلاة)، (ئەویش) بڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (حي على الفلاح)، (ئەویش) بڵێت: (لا حول ولا قوة إلا بالله)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، (ئەویش) بڵێت: (الله أكبر الله أكبر)، پاشان (بانگبێژ) بڵێت: (لا إله إلا الله)، (ئەویش) بڵێت: (لا إله إلا الله) ؛ لە دڵیەوە ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک بەیانیان یان ئێواران بچێت بۆ مزگەوت، ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە