Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

70 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
پیاوێک پرسیاری لە پێغەمبەری خودا كرد -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: پێم بڵێ ئەگەر نوێژە فەرزەکان ئەنجام بدەم، ومانگى ڕەمەزان بەڕۆژوو بم، ئەوەى (لە شەریعەتدا) حەڵاڵە؛ منیش بە حەڵاڵی دابنێم، وئەوەى (لە شەریعەتدا) حەرامە؛ منیش بە حەرامی دابنێم، وهیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد نەکەم، ئایا دەچمە بەهەشتەوە؟ سەروەرمان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «بەڵێ».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«هەركەسێكتان هات بۆ نوێژی جومعە؛ ئەوا با خۆی بشوات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێکی نابینا هات بۆ ﻻی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- و وتی: ئەی پێغەمبەری خودا، من کەسێکم نییە کە دەستم بگرێت بەرەو مزگەوت، پرسیاری کرد لە پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەربارەی ڕوخسەتدانی بەوەی لە ماڵەوە نوێژ بکات، ئەویش ڕوخسەتی پێ دا، کاتێک پیاوەکە هەندێک دوور کەوتەوە؛ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بانگی کرد، وفەرمووی: «ئایا گوێت لە بانگ دەبێت؟». ئەویش ووتی: بەڵێ، فەرمووی : «کەواتە وەڵامی بدەرەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- هەردوو دەستەكانی هەتاوەکو ئاستی شانەکانی بەرزدەکردەوە: ئەگەر نوێژی داببەستایە (دەستی بە نوێژ بکردایە -تەکبیرەی ئیحرامی^ بکردایە-)، وئەگەر تەكبیرەی بكردایە بۆ ڕکوع بردن، وئەگەر سەری لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە ؛ بە هەمان شێوە دەستەكانی بەرز دەكردەوە، ودەیفەرموو: (سَمِعَ الله لمن حَمِدَهُ رَبَّنَا وَلَكَ الحَمْدُ)^^، ولە کاتی سوجدە بردندا ئەمەی نەدەکرد». ^(تەکبیرەی ئیحرام: یەکەم -الله أکبر-ە کە دەووترێت بۆ دەستپێکردن بە نوێژکردن)، ^^(خودا وەڵامی ئەوانە دەداتەوە كە حەمد وسوپاسی دەکەن، ئەی خودایە حەمد وسوپاس تەنها بۆ تۆیە)
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە، جا ھەرکەسێک واز لە نوێژکردن بهێنێت؛ ئەوا کافرە».
سەحیحە (الترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«نوێژ دروست نیە ؛ کاتێک خواردن ئامادەبێت، یان کاتێک تەنگەتاو بێت بە یەکێک لە پیسیەکان».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا پێشنوێژی بۆمان ئەنجامدا، وفەرمووی: «ئایا فڵان ئامادەیە؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئایا فڵان ئامادەیە؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئەم دوو نوێژە (نوێژی بەیانی وعیشا) قورسترین نوێژن لەسەر مونافیقەکان (دوو ڕووەکان)، ئەگەر دەتانزانی چی تێدایە (لە فەزڵ وپاداشت)؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر چۆکەکانیش بووایە ، وڕیزی یەکەم وەکو ڕیزی فریشتەکانە، وئەگەر فەزڵی ڕیزی یەکەمتان دەزانی ئەوا پێشبڕکێتان دەکرد بۆ ئەوەى پێشتر ئامادەی بن، ونوێژی پیاوێک لەگەڵ پیاوێکی تر پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ بە تەنها، وئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ دوو پیاودا پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ پیاوێک، وهەتا ژمارەکە زۆرتر بێت ئەوا خوای گەورە زیاتر پێی خۆشە».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
ئەگەر پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پشتی لە ڕکوع بردن بەرز بکردایەتەوە، دەیووت : «(سمع الله لمن حمده، اللَّهُم ربَّنا لك الحَمد، مِلْءَ السَّماوات ومِلْءَ الأرض، ومِلْءَ ما شِئت من شَيء بعد) واتە:( خواى گەورە وەڵامی ئەوانە دەداتەوە -دەیانبیستێت- کە سوپاس وحەمدی دەکەن، خودایه ؛ پەروەردگارمان سوپاس وحەمد وستایش بۆ تۆ، پڕ بە ئاسمانەکان و پڕ بە زەوی، و پڕ بە ئەوەى تۆ بتەوێت لە پاش ئەمانە)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە