Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

38 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

عوسمانی کوڕی عەفان ویستی مزگەوتەکە جارێکی دروست بکاتەوە وخەڵکیش پێیان ناخۆش بوو، وحەزیان کرد مزگەوتەکە وەکو خۆی بمێنێتەوە، ئەویش ووتی: گوێم لە پێغەمبەری خودا بووە -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو: «هەرکەسێک مزگەوتێک لە پێناو خواى گەورە دروست بکات؛ ئەوا خواى گەورە (خانوویەکی) بۆ دروست دەکات لە بەهەشتدا وەکو ئەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«فەرمانم پێکراوە کە لە سەر حەوت ئێسک سوجدە بەرم: لەسەر نێوچەوان وبەدەستی ئاماژەی بۆ لووتی کرد (واتا نێوچاوان ولووت یەکەم ئەندامە)، وهەردوو دەستەكان، وهەردوو ئەژنۆكان، وسەرە پەنجەی پێیەكان، وجلەکان وقژم کۆنەکەمەوە (لەكاتی نوێژكردندا)».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوانێک هاتن بۆ لای سەهلی کوڕی سەعدی ئەلساعیدی گفتوگۆیان بوو سەبارەت بە مینبەرەکەی سەروەرمان ئایا لە چی دروستکراوە، (سەهل) ووتی: والله من دەزانم لە چی دروستکراوە، وبینیم ؛ یەکەم ڕۆژ کە دانرا ویەکەم ڕۆژ کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- لەسەری دانیشت، پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پەیامێکی نارد بۆ فڵان -ئافرەتێک لە ئەنساڕ کە سەهل ناوی هێنا- (پێی فەرموو): «فەرمان بکە بە غوڵامە دارتاشەکەت کە شتێکم بۆ دروست بکات لە دار بۆئەوەى لەسەری دابنیشتم کاتێک قسە بۆ خەڵکی دەکەم»، ئەویش فەرمانى کرد؛ بۆیە دروستی کرد لە داری (تەرفاء:طرفاء) لە (ئەلغابە:الغابة) -کە شوێنێکە نزیک لە مەدینە-، پاشان هێنای، ونێردرا بۆ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمانیکرد لەشوێنی مەبەست دانرا، پاشان بینیم پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- نوێژی لەسەری کرد وتەکبیرەی کرد -ووتی: الله أكبر- کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، دواتر ڕکوعی برد کاتێک لەسەر (مینبەرەکە) بوو، پاشان دابەزی بە پشتەوە (گەڕایەوە) ؛ سوجدەى برد لەسەر بنچینەى مینبەرەکە (لەسەر زەوی) پاشان گەڕایەوە، کاتێک تەواوبوو (لە نوێژکردن) ڕووی لە خەڵکی کرد، وفەرمووی: «ئەی خەڵکینە، من ئەمەم کرد تەنها بۆئەوەی شوێنم بکەون لە (کردەوەکانى) ناو نوێژدا وفێربن چۆن نوێژ ئەنجامدەدەم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە، لە نێوان هەموو دوو بانگێك ؛ نوێژكردن هەیە»، پاشان لە سێیەم جار فەرمووی: «بۆ هەركەسێك كە بیەوێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک بەیانیان یان ئێواران بچێت بۆ مزگەوت، ئەوا خواى گەورە میواندارییەکی ڕێزلێگیراوانەى بۆ ئامادە دەکات لە بەهەشتدا.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر یەکێکتان چووە نێو مزگەوتەوە ؛ با دوو ڕکات ئەنجامبدات پێش ئەوەى دابنيشێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
«ئەگەر بە هاوڕێکەت بڵێیت: بێدەنگ بە لە ڕۆژی هەینی لە کاتێکدا وتار خوێن وتار دەدات؛ ئەوا تۆ قسەیەکی پوچ وبەتاڵت وتووە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە