Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

10 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەی خەڵکینە، سەلام لە یەکتر بکەن، وپەیوەندی خزمایەتی بگەیەنن، وخواردن ببەخشن، وشەونوێژ بکەن لەکاتێکدا خەڵکی خەوتوون؛ ئەگەر ئەم کردەوانە بکەن ئەوا بە سەلامەتی دەچنە بەهەشتەوە».
سەحیحە (الترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک -کە بپەرسترێت-، خوای گەورە نەفرەتی کردووە لە کەسانێک گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت».
سەحیحە (أحمد) گێڕاویەتەوە
«ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە، جا ھەرکەسێک واز لە نوێژکردن بهێنێت؛ ئەوا کافرە».
سەحیحە (الترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
ڕۆژێکیان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نوێژی بەیانیدا پێشنوێژی بۆمان ئەنجامدا، وفەرمووی: «ئایا فڵان ئامادەیە؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئایا فڵان ئامادەیە؟»، ووتیان: نەخێر، فەرمووی: «ئەم دوو نوێژە (نوێژی بەیانی وعیشا) قورسترین نوێژن لەسەر مونافیقەکان (دوو ڕووەکان)، ئەگەر دەتانزانی چی تێدایە (لە فەزڵ وپاداشت)؛ ئەوا بۆی دەهاتن ئەگەر لەسەر چۆکەکانیش بووایە ، وڕیزی یەکەم وەکو ڕیزی فریشتەکانە، وئەگەر فەزڵی ڕیزی یەکەمتان دەزانی ئەوا پێشبڕکێتان دەکرد بۆ ئەوەى پێشتر ئامادەی بن، ونوێژی پیاوێک لەگەڵ پیاوێکی تر پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ بە تەنها، وئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ دوو پیاودا پاکتر وخێرترە لە ئەنجامدانى نوێژ لەگەڵ پیاوێک، وهەتا ژمارەکە زۆرتر بێت ئەوا خوای گەورە زیاتر پێی خۆشە».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پیاوێکی بینی لە پشت ڕیزی نوێژ خوێنانەوە بەتەنها نوێژ دەکات، فەرمانی پێکرد کە نوێژەکەی دووبارە بکاتەوە».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێنووسی (تاوان نوسین) لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا باشدەبێت وهۆشی دێتەوە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- دەستی گرتم وفەرمووی: «ئەی موعاز، والله، من تۆم خۆش دەوێت»، هەروەها فەرمووی: «ئامۆژگاریت دەکەم ئەی موعاز، واز مەهێنە لەوەی کە لە دوای هەموو نوێژێک بڵێیت: (اللَّهُمَّ أَعِنِّي عَلَى ذِكْرِكَ وَشُكْرِكَ وَحُسْنِ عِبَادَتِكَ) واته: (ئەی خودایە؛ یارمەتیم بدە لە سەر زیکر ویاد کردنت، وسوپاس کردنت، وپەرستنت بە شێوەیەکی ڕێک وجوان)».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە