Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

19 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«هیچ مارەییەک دروست نییە مەگەر بە بوونی (ئامادەبوون وڕەزامەندی) وەلی ئەمری (سەرپەرشتیاری) ئافرەتەكە نەبێت».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«شیر پێدان هەموو ئەو شتانە حەرام دەکات؛ کە بە هۆی منداڵبوونەوە حەرام دەبن».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا مافی خێزانی یەکێک لە ئێمە چییە لەسەرمان؟ ئەویش فەرمووی: «خواردنی پێببەخشیت ئەگەر خۆت خواردت، وجلی پێببەخشیت ئەگەر خۆت جلت لەبەرکرد، یان پارەی پێببەخشیت ئەگەر پەیدات کرد، وبە لێدان لە دەموچاوی نەدەیت، وجوێنی پێنەدەیت، وقسەی لەگەڵ دانەبڕیت مەگەر تەنها لە نێو ماڵدا نەبێت».
حەسەنە (أبو داود وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە (دروست نییە)»، عائیشە دەڵێت: سێ جار ڕستەی كۆتایی فەرموو، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر بچێتە لای ئەوا ئافرەتەكە دەبێتە خاوەنی مارەییەكە بەهۆی ئەو سەرجێییەی ڕوویداوە، ئەگەر ناکۆکی کەوتە نێوانیان ئەوا فەرمانڕەوا دەبێتە سەرپەرشتیاری (وەلى ئەمری) ئەو ئافرەتەی کە سەرپەرشتیاری نییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- (قوماشی) ئاوریشمی بەدەستی ڕاستی گرت، وئاڵتونی بەدەستی چەپی گرت، پاشان بەرزی كردەوە، وفەرمووی: «ئەم دووانە (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراون».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە
«دونیا خۆش وبەچێژە، وخوای گەورە ئێوەی کردووە بە جێنشینی یەکتر لەسەری بۆئەوەی بزانێت کە چۆن کردەوە دەکەن، بۆیە خۆتان بپارێزن لە دونیا وخۆتان بپارێزن لە ئافرەتان، چونکە یەکەم فیتنە وتاقیکردنەوەی نەوەکانى ئیسرائیل لە ئافرەتان بوو».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«دونیا (پڕە) لەشتی خۆش و بەکەڵک، وخێرترین خۆشی ئەم دونیایە ئافرەتێکی چاکە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە