Skip to content

«خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت».

لە سەعدی کوڕی ئەبی وەقاسەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت: گوێم لە پێغەمبەری خودا بوو -صلى اللە علیە وسلم- کە دەیفەرموو:

«خوای گەورە بەندەی تەقواکار ونەفس دەوڵەمەند وشاراوەى -خۆدەرنەخەری- خۆشدەوێت».

«إِنَّ اللهَ يُحِبُّ الْعَبْدَ التَّقِيَّ الْغَنِيَّ الْخَفِيَّ».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بۆمان ڕووندەکاتەوە کە خواى گەورە هەندێک لەبەندەکانى خۆشدەوێت کە چەند سیفەتێکی دیاریکراویان هەیە، لەوانەش، تەقوادار: ئەوەیە فەرمانەکانى خودا جێبەجێ دەکات، وخۆی بەدوور دەگرێت لە نەهی لێکراوەکان. وبەندەى نەفس دەوڵەمەندی خۆشدەوێت: ئەوەى کە پێویستی بە خەڵکی نییە وتەنها داوا لە الله دەکات وئاوڕ بۆ کەسی تر ناداتەوە. وبەندەى خۆدەرنەخەری خۆشدەوێت: ئەوەى سادەیە، وسەرقاڵی پەرستنی الله یە، وخەریکی ئەو شتانەیە کە سوودی بۆی هەیە، وگرنگی نادات بەوەى خەڵکی بیانسێت یان ستایش وباس بکرێت.

واتای وشەکان

....:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ڕوونکردنەوەی ئەو سیفەت وهۆکارانەی دەبنە هۆی خۆشەویستی خودا بۆ بەندەکەی، ئەوانیش: تەقوا وسادە بوون (تواضع) وڕازی بوون بەوەی خودا بەخشیوویەتی.

سەرچاوەكان
زیاتر (10)

سەحیحی مسلم (4/ 2277) (2965).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 651).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين.

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 509).

شرح رياض الصالحين.

لابن عثيمين (3/ 509).

شرح النووي على مسلم (18/ 100).