Skip to content

«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي )

لە حوزەیفەوە -ڕەزای خواى لێبێت- دەڵێت:

«پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە بەینی دوو سوجدەکەدا دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)».

أَنَّ النَّبِيَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ كَانَ يَقُولُ بَيْنَ السَّجْدَتَيْنِ: «رَبِّ اغْفِرْ لِي، رَبِّ اغْفِرْ لِي».

(أبو داود والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لەكاتی دانیشتنی نێوان دوو سوجدەکە دەیووت: (رب اغفر لي، رب اغفر لي ) واتە: (پەروەردگارم لێم خۆش بە، پەروەردگارم لێم خۆشبە)، ودووبارەی دەكردەوە. ومانای (رب اغفر لي پەروەردگارم لێم خۆش بە) ئەوەیە: بەندە داوا لە پەروەردگاری دەكات كە گوناهەكانی بسڕێتەوە وعەیب وكەموكورتیەكانی دابپۆشێت.

واتای وشەکان

...:

لە سوودەکانی فەرموودەکە

ووتنی ئەم نزایە لەنێوان دوو سوجدەکە لەنوێژی فەرز وسونەتدا ؛ فەرمانیپێكراوە لەشەریعەتدا.

دووبارە ووتنەوەى زیکری: (رب اغفر لي) ؛ ڕێگەپێدراوە، و واجب ئەوەیە یەك جار بووترێت.

سەرچاوەكان
زیاتر (5)

سونەنی أبي داود (2/ 154) (874).

سونەتی النسائي (2/ 231) (1145).

سونەنی ابن ماجه (2/ 64) (897).

موسنەدی أحمد (38/ 392) (23375).

نيل الأوطار (2/ 305).