Skip to content

«ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ».

لە ئەبی هوڕەیڕەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:

لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- بووین ودەنگی کەوتنی شتێک بە زەویدا بیسترا، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئایا دەزانن ئەوە چی بوو؟»، ووتمان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانن، فەرمووی: «ئەوە بەردێک بوو فڕێ درایە نێو دۆزەخ پێش حەفتا ساڵ، لەو کاتەوە هەر دەچووە قوڵایی دۆزەخەوە هەتا گەیشتە بنی دۆزەخ».

كُنَّا مَعَ رَسُولِ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ، إِذْ سَمِعَ وَجْبَةً، فَقَالَ النَّبِيُّ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: «تَدْرُونَ مَا هَذَا؟» قَالَ: قُلْنَا: اللهُ وَرَسُولُهُ أَعْلَمُ، قَالَ: «هَذَا حَجَرٌ رُمِيَ بِهِ فِي النَّارِ مُنْذُ سَبْعِينَ خَرِيفًا، فَهُوَ يَهْوِي فِي النَّارِ الْآنَ حَتَّى انْتَهَى إِلَى قَعْرِهَا».

(مسلم) گێڕاویەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەنگێكی بێزاركەی بیست كە لە كەوتنی شتێكی زۆر گەورە دەچوو، بۆیە پرسیاری لە هاوەڵان كرد -ڕەزای خوایان لێبێت- سەبارەت بەم دەنگە، ئەوانیش ووتیان: خوای گەورە وپێغەمبەرەكەی زاناترن. بۆیە ئەو -صلى اللە علیە وسلم- پێیانی فەرموو: ئەم دەنگەی كە بیستتان دەنگی بەردێك بوو كە لە لێواری دۆزەخەوە پێش حەفتا ساڵ فڕێدرایە نێویەوە، بەردوام بەردەوام بەرەو خوارەوە دەچو؛ هەتاوەكو ئێستا كاتێك دەنەگەیتان بیست گەیشت بە بنی دۆزەخ.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

هاندان بۆ خۆئامادەكردن بۆ ڕۆژی دوایی بە ئەنجامدانی كردەوەی چاك، وهۆشداریدان سەبارەت بە دۆزەخ.

سونەتە ئەگەر مرۆڤ شتێک نەزانێت بڵێت خواى گەورە دەیزانێت وئەو زانستی سەبارەتی هەیە.

پێویستە مامۆستا هۆش وسەرنج وگرنگیپێدانی فێرخوازان بورژێنێت بۆئەوەى گرنگی بدەن بە بابەتەکە پێش ڕوونكردنەوەی؛ وئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەى بە جوانی لێی تێبگەن.

سەرچاوەكان
زیاتر (7)

سەحیحی مسلم (4/ 2184) (2844).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (1/ 476).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (1/ 369).

كنوز رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (6/ 414).