Skip to content

«ڕەزیل ئەو کەسەیە کە ناوى من لە لای ئەو باسبکرێت، بەڵام سەڵاتم لەسەر نەدات».

لە حوسەینی كوڕی عەلی کوڕی ئەبی تاڵیبەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ڕەزیل ئەو کەسەیە کە ناوى من لە لای ئەو باسبکرێت، بەڵام سەڵاتم لەسەر نەدات».

«الْبَخِيلُ مَنْ ذُكِرْتُ عِنْدَهُ فَلَمْ يُصَلِّ عَلَيَّ».

(الترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وأحمد) گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- هۆشداریداوە سەبارەت بە وازهێنان لە سەڵاتدان لەسەری لەكاتێكدا ناوی یان سەرناوی یان وەسفی ئەو دەبیسترێت، وفەرموویەتی: ڕەزیلی تەواو ئەو كەسەیە كە ناوی منی لەلا باسدەكرێت بەڵام سەڵاتم لەسەر لێنادات؛ ناوهێنانی ئەو كەسە بە ڕەزیل بەهۆی ئەم هۆكارانەیە: یەكەم: ڕەزیلە سەبارەت بە شتێك ئەگەر بیڵێت هیچ شتێكی كەم یان زۆر لەدەست نادات، وپارە نابەخشێت، وهەوڵدانێكی ئەوتۆی ناوێت. دووەم: ڕەزیلە لەئاست نەفسی خۆی وبێبەشی كرد لە پاداشتی سەڵاتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-؛ چونكە كاتێك نایەوێت سەڵاتی لەسەر بدات ئەوا تووشی ڕەزیلی بووە وڕێگرە لەئاست جێبەجێكردنی مافێك كە لەسەریەتی پێی هەستێت وەكو گوێڕایەڵیەك و بەهۆیەوە پاداشتی دەستدەكەوێت. سێیەم: سەڵاتدانی لەسەری؛ جێبەجێكی هەندێك لە مافەكانی پێغەمبەرە -صلى اللە علیە وسلم-، چونكە ئەو فێری كردین، وڕێنموێنی كردین، وبانگی كردین بۆ لای الله -تبارك وتعالی-، وئەم وەحی وشەریعەتەی پێگەیاندین، ئەو هۆكاری هیدایەتدانی ئێمەیە -لە پاش الله (سبحانه وتعالی)- بۆیە هەركەسێك سەڵاتی لەسەر نەدات ئەوا ڕەزیلە لەئاست نەفسی خۆی، وڕەزیلە لەئاست مافی پێغەمبەرەكەی -صلى اللە علیە وسلم- كە یەكێكە لە بچووكترین مافەكانی لەسەرمان.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

وازهێنان لە سەڵاتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نیشانەى ڕەزیلیە.

سەڵاتدان لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە باشترین هۆكارەكانی نزیكبوونەوەیە لە الله ولە باشترین گوێڕایەڵیەكانە بۆ پەروەردگار لە هەموو كاتێكدا، وزیاتر جەختی لەسەر دەكرێتەوە لەكاتی باسكردنی ناوی.

نەوەوی دەڵێت: ئەگەر سەڵاتی دا لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ئەوا دەبێت سەڵات وسەلامدان كۆ بكاتەوە، وتەنها یەكێكیان نەڵێت، تەنها نەڵێت: (صلى الله عليه)، وتەنها نەڵێت: (عليه السلام).

ئەبو عالیە دەڵێت: كاتێك پەروەردگار دەفەرموێت: ﴿إن الله وملائكته يصلون على النبي﴾ واتە: ﴿بەڕاستی خوا وفریشتەکانی سەڵات دەدەن لەسەر پێغەمبەر -صلی الله علیه وسلم-)؛ سەڵاتدانی الله -عز وجل- لەسەر پێغەمبەرەكەی: ستایشكردنیەتی، وسەڵاتدانی فریشتەكان ومرۆڤەكان: نزا كردنە بۆی.

حولەیمی دەڵێت: مانای «اللهم صلّ على محمد» : «خودایە سەڵات بدە لەسەر موحەمەد»؛ ئەوەیە: خودایە ڕێزلێنراو بێت لە دونیادا بە بەرزكردنی ناوی، وسەرخستنی ئاینەكەی، ومانەوەی شەریعەتەكەی، ولە قیامەتدا: بە شەفاعەتكردنی بۆ ئومەتەكەی، وپاداشتدانەوەی بە زۆری وبەخشندەیی، وپیشاندانی فەزڵ وپلە وپایەی بۆ سەرەتا وكۆتاكان بە پێبەخشینی پلە وپایەی ستایشكراو -مقام المحمود-، وپێشخستنی بەسەر هەموو شاهێدیدەرە نزیكەكان.

سەرچاوەكان
زیاتر (11)

سونەنی کوبرای النسائی (7/ 291) (8046).

سونەنی الترمذي (5/ 513) (3546).

موسنەدی أحمد (3/ 257) (1736).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 486).

فيض القدير شرح الجامع الصغير.

لعبدالرؤوف المناوي (2/ 404).

مشكاة المصابيح.

لمحمد التبريزي (1/ 294).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمجموعة من الباحثين (2/ 965).