«ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت
سەهلی كوڕی موعازی کوڕی ئەنەس لە باوكیەوە دەیگێڕێتەوە کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت». ^(واتە: حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئەم خواردن وڕزقەی پێبەخشیم بە بێ هیچ هێز وتوانایەک لە منەوە).
«مَنْ أَكَلَ طَعَامًا فَقَالَ: الحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَطْعَمَنِي هَذَا وَرَزَقَنِيهِ مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلاَ قُوَّةٍ، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- ڕێنموێنی مرۆڤ دەكات ئەگەر خواردنی خوارد ؛ سوپاسی وحەمدی الله بكات، چونكە مرۆڤ توانای پەیدا كردنی خۆراك وخواردنی نییە مەگەر بە یارمەتی الله نەبێت -سبحانه وتعالی-، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- موژدەی دا بە ئەو كەسەی كە حەمد وستایشی خودا دەكات بەوەی شایستەیە خوای گەورە لە گوناهە بچووكەكانی پێشووی خۆش بێـت.
سونەتە مرۆڤ حەمد وسوپاسی خواى گەورە بکات لە پاش تەواوبوونی خواردن.
ڕوونکردنەوەى گەورەیی فەزڵ وبەخشینی خواى گەورە بەسەر بەندەکانیەوە چونکە ڕزقی پێ داون وهۆكاری بەدەستهێنانی ئەو ڕزقەی بۆیان ئاسان كردووە، وكردوویەتی بە هۆكار بۆ لێخۆشبوون لە گوناهەكانیان.
هەموو کاروبارەکانى بەندەکان بە دەستی خواى گەورەیە -عز وجل-، وبە توانا وهێزی خۆیان نییە، وبەندە فەرمانیپێكراوە بە گرتنەبەری هۆكارەكان وڕێکارەکان.
زیاتر (10)
سونەنی الترمذي (5/ 452) (3458).
سونەنی أبي داود (6/ 138) (4023).
سونەنی ابن ماجه (4/ 417) (3285).
موسنەدی أحمد (24/ 394) (15632).
نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.
مجموعة من الباحثين (1/ 602).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
للهلالي (2/ 54).
تاج العروس من جواهر القاموس.
للزبيدي (28/ 366).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
4 کتێبەکانزیاتر (4)
- الذكر والدعاء والعلاج بالرقي من الكتاب والسنة"من أكل طعاماً فقال: الحمد لله الذي أطعمني هذا، ورزقنيه من غير حول مني ولا قوةٍ، غفِرَ له ما تقدم من ذنبه" .
- تحفة الأخيار تحفة الأخيار (ببيان جملة نافعة مما ورد في الكتاب والسنة من الأدعية والأذكار)«مَنْ أَكَلَ طَعَامًا فَقَالَ: الحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي أَطْعَمَنِي هَذَا وَرَزَقَنِيهِ مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ» [80]
- رسالة في الأذكار1«مَنْ أَكَلَ طَعَامًا فَقَالَ: الحَمْدُ للهِ الَّذِي أَطْعَمَنِي هَذَا وَرَزَقَنِيهِ مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ لَهُ مِنْ ذَنْبِهِ».
- رياض الصالحينرياض الصالحين مع فوائد وهدايات - 4«مَنْ أَكَلَ طَعَاماً فَقَالَ: الحَمْدُ لله الَّذِي أَطْعَمَنِي هذا الطَّعَامَ، وَرَزَقَنِيهِ مِنْ غَيْرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلا قُوَّةٍ، غُفِرَ لَهُ مَا تَقَدَّمَ مِنْ ذَنْبِهِ».