ئەم دووانە (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراون».
لە عەلیەوە -ڕەزای خوای لێبێت- دەڵێت:
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- (قوماشی) ئاوریشمی بەدەستی ڕاستی گرت، وئاڵتونی بەدەستی چەپی گرت، پاشان بەرزی كردەوە، وفەرمووی: «ئەم دووانە (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراون».
أَخَذَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ حَرِيرًا بِشِمَالِهِ، وَذَهَبًا بِيَمِينِهِ، ثُمَّ رَفَعَ بِهِمَا يَدَيْهِ، فَقَالَ: «إِنَّ هَذَيْنِ حَرَامٌ عَلَى ذُكُورِ أُمَّتِي، حِلٌّ لِإِنَاثِهِمْ».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- جلێك یان پارچەیەك لە قوماشی ئاوریشمی بەدەستی چەپی گرت، وئاڵتونێك لە خشڵ یان شتێكی هاوشێوەی بەدەستی ڕاستی هەڵگرت، پاشان فەرمووی: ئاوریشم وئاڵتون؛ حەرامە پۆشینیان لەسەر پیاوان، وحەڵاڵن بۆ ئافرەتان.
سیندی دەڵێت: (ئاوریشم حەرامكراوە) مەبەست ئەوەیە پۆشینی حەرامە؛ ئەگەرنا بەكارهێنانی بۆ گۆڕینەوە وفرۆشتن وكڕین ڕێگەپێدراوە بۆ هەموو كەسێك، وبەكارهێنانی ئاڵتون بۆ دروستكردنی قاپ ودەوری وكەرەستەكانی هاومانایان ؛ حەرامە لەسەر هەموو كەسێك.
شەریعەتی ئیسلام ئاسانكاری وفراوانكاری كردووە بۆ ئافرەتان چونكە پێویستیان بە خۆڕازاندنەوە وهاوماناكانی هەیە.
زیاتر (7)
سونەنی أبي داود (6/ 165) (4057).
سونەتی النسائي (8/ 160) (5144).
سونەنی ابن ماجه (4/ 594) (3595).
شرح رياض الصالحين.
لابن عثيمين (2/ 613).
بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.
لسليم الهلالي (2/ 99).