ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری
لە سەعیدی کوڕی موسەیەبەوە لە باوکیەوە كە دەڵێت:
كاتێك ئەبو تاڵیب لە سەرە مەرگدا بوو؛ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- هات بۆ لای، بینی ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە لە لای ئەون، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری»، ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە ووتیان: ئایا پەشیمان دەبیتەوە لە ئاينی عەبدولموتەڵیب؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- قسەکانی دووبارە کردەوە، وئەوانیش قسەکانیان دووبارە کردەوە، بۆیە دواین شت کە (ئەبو تاڵیب) ووتی: ئەو لە سەر ئاینی عەبدولموتەڵیبە، وڕەتی کردەوە کە بڵێت: لا إله إلا اللە، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «والله داوای لێخۆشبوونت (ئیستیغفارت) بۆ دەکەم؛ ئەگەر نەهیم لێ نەکرێت»، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قربى...}، [التوبة: 113]واته: {ڕەوا وشیاو نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن...}. وخوای گەورە سەبارەت بە ئەبو تاڵیب ئەم ئایەتەی دابەزاند ؛ بە پێغەمبەری خودای فەرموو -صلی اللە علیە وسلم-: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ}، [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت هیدایەتی بدەیت، بەڵام خودا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وئەو (خودایە) زاناترە بە ئەوانەی هیدایەت وڕێنمونی وەرگرن}.
لَمَّا حَضَرَتْ أَبَا طَالِبٍ الْوَفَاةُ، جَاءَهُ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم فَوَجَدَ عِنْدَهُ أَبَا جَهْلٍ وَعَبْدَ اللهِ بْنَ أَبِي أُمَيَّةَ بْنِ الْمُغِيرَةِ، فَقَالَ: «أَيْ عَمِّ، قُلْ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، كَلِمَةً أُحَاجُّ لَكَ بِهَا عِنْدَ اللهِ»، فَقَالَ أَبُو جَهْلٍ وَعَبْدُ اللهِ بْنُ أَبِي أُمَيَّةَ: أَتَرْغَبُ عَنْ مِلَّةِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ، فَلَمْ يَزَلْ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم يَعْرِضُهَا عَلَيْهِ، وَيُعِيدَانِهِ بِتِلْكَ الْمَقَالَةِ، حَتَّى قَالَ أَبُو طَالِبٍ آخِرَ مَا كَلَّمَهُمْ: عَلَى مِلَّةِ عَبْدِ الْمُطَّلِبِ، وَأَبَى أَنْ يَقُولَ: لَا إِلَهَ إِلَّا اللهُ، قَالَ: قَالَ رَسُولُ اللهِ صلى الله عليه وسلم: «وَاللهِ لَأَسْتَغْفِرَنَّ لَكَ مَا لَمْ أُنْهَ عَنْكَ»، فَأَنْزَلَ اللهُ: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ} [التوبة: 113]، وَأَنْزَلَ اللهُ فِي أَبِي طَالِبٍ، فَقَالَ لِرَسُولِ اللهِ صلى الله عليه وسلم: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} [القصص: 56].
پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- چوو بۆ لای ئەبو تاڵیبی مامی كاتێك لە سەرەمەرگدا بوو؛ پێی فەرموو: ئەی مامە، بڵێ: (لا إله إلا اللە)، وشەیەکە کە لای خوای گەورە شاهێدیت بۆ دەدەم لە سەری، ئەبو جەهل وعبداللە کوڕی ئەبی ئومەیە پێیان ووت: ئەی ئەبو تاڵیب، واز دەهێنیت لە ئاینی باوكت عەبدولموتەڵیب؟! كە بت پەرستی بوو، بەردەوام قسەیان لەگەڵدا دەكرد هەتاوەكو كۆتا شت كە ووتی: ئەو لەسەر ئاینی عەبدولموتەڵیبە، ئاینی شیرك وپەرستنی بتەكان، پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: داوای لێخۆشبوونت (ئیستیغفارت) بۆ دەکەم؛ ئەگەر پەروەردگارم نەهیم لێنەكات، بۆیە خوای گەورە ئەم ئایەتەی دابەزاند: {مَا كَانَ لِلنَّبِيِّ وَالَّذِينَ آمَنُوا أَنْ يَسْتَغْفِرُوا لِلْمُشْرِكِينَ وَلَوْ كَانُوا أُولِي قربى...}، [التوبة: 113]واته: {ڕەوا وشیاو نیە بۆ پێغەمبەر وباوەڕداران کە داوای لێخۆشبوون بکەن بۆ ھاوبەشدانەران با خزمی نزیکیشیان بن...}. وخوای گەورە سەبارەت بە ئەبو تاڵیب ئەم ئایەتەی دابەزاند: {إِنَّكَ لا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ وَهُوَ أَعْلَمُ بِالْمُهْتَدِينَ}، [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی کە خۆشت دەوێت هیدایەتی بدەیت، بەڵام خودا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات وئەو (خودایە) زاناترە بە ئەوانەی هیدایەت وڕێنمونی وەرگرن}. ئەو كەسەی خۆشت دەوێت ؛ ناتوانیت هیدایەتی بدەیت، بەڵكو ئەوەی لەسەر تۆیە ؛ بریتیە لە گەیاندنی پەیامەكە، وخوای گەورە بەویستی خۆی هەركەسێكی بوێت ؛ هیدایەتی دەدات.
...:
حەرامێتی داواکردنی لێخۆشبوون بۆ موشریکەکان ؛ ئەگەرچیش کەسی خزم ونزیک بن یان هەر کردەوە وچاكەكاریەكیان كردبێت.
لاساییکردنەوەى باوباپیران وگەورەکان لەسەر پوچەڵ ؛ لە كردەوەی خەڵكی جاهیلیەت بووە.
ئاماژەیە بۆ كامڵی سۆز وبەزەیی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، وئەو بەپەرۆش بوو لەسەر بانگەوازی كردنی خەڵكی وهیدایەتدانیان.
وەڵامدانەوەى ئەو کەسانەیە کە دەڵێن (ئەبو تاڵیب) مسوڵمان بووە.
پەند لە حاڵی بەندەکان بە پێی کۆتا کردەوەکانیانە.
پوچەڵێتی پەیوەست بوون بە پێغەمبەرەوە -صلى اللە علیە وسلم- یان یەکێکی تر جگە لە خواى گەورە؛ بۆ هێنانى سوود یان لابردنی زیان.
هەرکەسێک بڵێت: (ﻻ إله إﻻ الله) بە زانست -علم- ودڵنیایی -یەقین- وبیروباوەڕەوە -عەقیدەوە-؛ دێتە نێو ئاینی ئیسلامەوە ومسوڵمان بووە.
زیانی هاوڕێ وهاوەڵی خراپ لەسەر مرۆڤ.
واتای: (لا إله إلا الله) بریتیە لە وازهێنان لە پەرستنی بتەکان وپیاوچاکان، وبە تاکدانانى خواى گەورە لە پەرستندا، وموشریکەکان لەو کاتەدا ماناى (لا إله إلا الله)یان دەزانى.
سەردانى موشریکێکی نەخۆش بکرێت ؛ ڕێگەپێدراوە، ئەگەر هیوای مسوڵمان بوونی هەبێت.
هیدایەتی ڕێنموێنیكردن بۆ سەر ڕێبازی ڕاست -هدایة التوفیق- تەنها بەدەستی خوای گەورەی تاك وبێ هاتا وبێ هاوەڵە، ئەوەی لەسەر پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- بوو ؛ تەنها بریتی بوو لە هیدایەتدانی ڕێنیشاندان وئاراستەكردن وگەیاندن -هدایة الإرشاد-.
زیاتر (6)
سەحیحی البخاري (6/ 112) (4772).
سەحیحی مسلم (1/ 54) (24).
الملخص في شرح كتاب التوحيد.
لصالح الفوزان (ص155).
الجديد في شرح كتاب التوحيد.
للقرعاوي (ص169).