«خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک
لە ئەبی هورەیرەوە -ڕەزای خوای لێبێت- پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:
«خودایە گۆڕەکەم نەکرێت بە بتێک -کە بپەرسترێت-، خوای گەورە نەفرەتی کردووە لە کەسانێک گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت».
«اللهم لا تجعل قبري وثنًا، لعن الله قومًا اتخذوا قبور أنبيائهم مساجد».
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پاڕایەوە لە پەروەردگاری بەوەى گۆڕەکەى وەکو بتی لێ نەیەت کە خەڵکی بیپەرستێت و بەمەزنی دابنرێت، وڕووی لێبکرێت بە سوجدە بردن، پاشان پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- باسی ئەوەى کرد کە خواى گەورە توڕە بووە لە کەسانێک ولە ڕەحمەتی خۆی دووری خستەوە چونکە گۆڕی پێغەمبەرەکانیان کرد بە مزگەوت -شوێنی پەرستن- ودیواریان لەسەر دروستکرد، چونکە کردنی گۆڕی پێغەمبەران وپیاوچاکان بە مزگەوت هۆکارە بۆ پەرستنیان وباوەڕبوون پێیان.
وثنًا: والوثن كل ما عبد من دون الله كالقبور والأشجار والحيطان والأحجار ونحوِها.
تێپەڕاندنی سنووری شەرعی سەبارەت بە گۆڕی پیاوچاکان دەبێتە هۆی ئەوەی کە بپەرسترێن لەگەڵ خواى گەورە، بۆیە پێویستە مسوڵمان ئاگادار بێت لەو هۆکارەی دەبێتە هۆی تووشبوون بە شیرک وهاوبەشدانان بۆ الله -سبحانه وتعالى-.
مەبەست ونیازبوون بۆ سەردانیکردنی گۆڕەکان بە مەبەستی بە گەورەدانانیان وئەنجامدانى پەرستن لەلای قەبرەکە ؛ ئەم کارە حەرامە وڕێگەپێدراو نیە، ئەگەرچیش مردووەکە نزیک بێت لە خوای گەورە.
حەرام بوونی دروستکردنی مزگەوت لە سەر گۆڕەکان.
حەرام بوونی نوێژکردن لە لای گۆڕەکان ئەگەر مزگەوتیشی لە سەر دروست نەکرابێت جگە لە نوێژی جەنازە بۆ ئەو کەسەی نوێژی لەسەر مردووەکە نەکردووە.
زیاتر (13)
موسنەدی أحمد (12/ 314) (7358).
فتح المجيد شرح كتاب التوحيد.
لعبد الرحمن التميمي (1/ 434).
القول المفيد على كتاب التوحيد.
لمحمد بن عثيمين (1/ 434).
الملخص في شرح كتاب التوحيد.
لصالح الفوزان (ص178).
الجديد في شرح كتاب التوحيد.
لمحمد القرعاوي (ص194).
التمهيد لشرح كتاب التوحيد.
لصالح آل الشيخ (ص51).
مشكاة المصابيح.
للتبريزي (1/ 234).
لە کتێبەکاندا ئاماژە پێکراوە
2 کتێبەکانزیاتر (2)
- الأسئلة المختارة من قاموس الأسئلة الشائعة حول الإسلامقسم النبوة«اللَّهُمَّ لَا تَجْعَلْ قَبْرِي وَثَنًا، لَعَنَ اللَّهُ قَوْمًا اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ»
- موسوعة الأسئلة (المجموعة الأولى)«اللَّهُمَّ لَا تَجْعَلْ قَبْرِي وَثَنًا، لَعَنَ اللَّهُ قَوْمًا اتَّخَذُوا قُبُورَ أَنْبِيَائِهِمْ مَسَاجِدَ»