Skip to content

«ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە».

لە ئیبن عەباسەوە -ڕەزای خوایان لێبێت- دەڵێت:

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی بە ئافرەتێك لە ئەنساڕیەکان - ئیبن جریج دەڵێت: ئیب عباس ناوی هێنا بەڵام ناوەكەیم لەبیرچووەوە- : «چی ڕێگر بوو لەوەی لەگەڵ ئێمە حەج بكەیت؟» ووتی: تەنها دوو وشترمان هەبو، وشترێكیان پیاوەكەم وكوڕەكەم بردیان بەهۆی ئەنجامدانی حەج، و وشترێكی بۆ ئێمە بەجێهێشت بۆئەوەی ئاوی پێ بهێنین وئاوی پێ بدەین، -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ڕەمەزان هات عومرە ئەنجام بدە، چونكە عومرەیەك تێیدا وەك حەج كردنە».

قَالَ رَسُولُ اللهِ صَلَّى اللهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ لِامْرَأَةٍ مِنَ الْأَنْصَارِ سَمَّاهَا ابْنُ عَبَّاسٍ فَنَسِيتُ اسْمَهَا: «مَا مَنَعَكِ أَنْ تَحُجِّي مَعَنَا؟» قَالَتْ: لَمْ يَكُنْ لَنَا إِلَّا نَاضِحَانِ فَحَجَّ أَبُو وَلَدِهَا وَابْنُهَا عَلَى نَاضِحٍ وَتَرَكَ لَنَا نَاضِحًا نَنْضِحُ عَلَيْهِ، قَالَ: «فَإِذَا جَاءَ رَمَضَانُ فَاعْتَمِرِي، فَإِنَّ عُمْرَةً فِيهِ تَعْدِلُ حَجَّةً».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

كاتێك پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە حەجی ماڵئاوایی گەڕایەوە ؛ بە ئافرەتێك لە ئەنساڕەكانی فەرموو: بۆچی حەجت ئەنجام نەدا، چی ڕێگر بوو لەوەی لەگەڵ ئێمە حەج بكەیت؟ عوزر خوایی هێنایەوە بەوەی دوو وشتریان هەبووە، مێردەكەی وكوڕەكەی لەسەر وشترێك حەجیان كردووە، ودانەکەی تریان بە جێ هێشتووە بۆئەوەی ئاوی پێ بهێنن وئاوی پێ بدەن. پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- پێی فەرموو كە ئەنجامدانی عومرە لە مانگی ڕەمەزاندا ؛ پاداشتی وەكو پاداشتی ئەنجامدانی حەجێكە.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

فەزڵ وپاداشتی عومرە کردن لە مانگی ڕەمەزاندا.

عومرە ئەنجامدان لە مانگی ڕەمەزاندا پاداشتی وەکو پاداشتی حەج کردنە، ماناى ئەوە نییە دەبێتە هۆی لاچوونی فەریزەتی حەج لەسەر ئەو کەسەی ئەم عومرەیە ئەنجامدەدات.

پاداشتی کردەوەکان زیاد دەکەن بەهۆی ڕێزداری کاتەکان، بۆ نمونە کردەوەکان لە مانگی ڕەمەزاندا پاداشتیان زیاد دەکات بە بێ گومان

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سەحیحی البخاري (3/ 19) (1863).

سەحیحی مسلم (2/ 917) (1256).

بهجة الناظرين شرح رياض الصالحين.

لسليم الهلالي (2/ 403).

نزهة المتقين شرح رياض الصالحين.

لمصطفى الخِن وغيره (2/ 896).

المنهاج شرح صحيح مسلم بن الحجاج.

للنووي (9/ 2).