Skip to content

«ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن».

لە ئەنەسی کوڕی مالیکەوە -ڕەزای خوای لێبێت- کە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- دەفەرموێت:

«ڕیزەکانتان ڕێک بخەن، چونکە ڕێکخستنی ڕیزەکان بەشێكە لە کامڵی نوێژکردن».

«سَوُّوا صُفُوفَكُمْ، فَإِنَّ تَسْوِيَةَ الصَّفِّ مِنْ تَمَامِ الصَّلَاةِ».

(البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
حديث صحيح
شیکردنەوە

پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرماندەكات بەوەی ڕیزەكان لەكاتی نوێژدا ڕێك بن، ونابێت هەندێك لەپێش یان لەپاشی هەندێكی ترەوە بێت، وڕێكخستنی ڕیزەكان لەنیشانەی كامڵێتی نوێژە، وناڕێكی ڕیزەكان كەموكورتیە لە نوێژدا.

لە سوودەکانی فەرموودەکە

چەخت کردنە سەر كردەوە كردن بە هەموو ئەو شتانەی هۆكارە بۆ كامڵی نوێژ ودووری دەخاتەوە لە كەموكورتی.

دانایی پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە فێركردندا، لێرەدا حوكمەكەی لەگەڵ هۆكاردا باسكرد ؛ بۆئەوەی دانایی شەرع لەم ڕێسایە ڕوون بێتەوە، ودەروونەكان چالاك بن بۆ گوێڕایەڵیكردنی.

سەرچاوەكان
زیاتر (8)

سەحیحی البخاري (1/ 145) (723).

سەحیحی مسلم (1/ 324) (433).

تيسير العلام شرح عمدة الأحكام.

للبسام (ص127).

تنبيه الأفهام شرح عمدة الأحكام.

لابن عثيمين (1/ 161).

الإفهام في شرح عمدة الأحكام.

لابن باز (ص173).