Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

41 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«لە ئێمە نییە: ئەو کەسەی باوەڕی هەبێت بە شومیەتی لە شتێکدا یان داوا بکات بە پشکنینی شومیەتی لە شتێکدا، وئەو کەسەی فاڵ بگرێتەوە یان داوا بکات فاڵی بۆ بگیرێتەوە، وئەو کەسەی سيحر بکات یان داوا بکات سیحری بۆ بکرێت، وهەرکەسێک بچێتە لای کاهینێک وبڕوای پێبکات لەوەی کە دەیڵێت ئەوا کوفری کردووە بەوەی کە دابەزیوە بۆ سەر موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم-».
حەسەنە (البزار) گێڕاویەتەوە
«ئەوەى خواردنێک بخوات، پاشان بڵێت: (الحمدُ للهِ الذي أَطْعَمَنِي هَذَا، وَرَزَقْنِيهِ مِنْ غَيرِ حَوْلٍ مِنِّي وَلَا قُوَّةٍ)^؛ ئەوا خواى گەورە لە هەموو گوناهەكانی پێشووی خۆش دەبێت». ^(واتە: حەمد وسوپاس بۆ ئەو خودایەی کە ئەم خواردن وڕزقەی پێبەخشیم بە بێ هیچ هێز وتوانایەک لە منەوە).
حەسەنە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«چاکترین وکامڵترین باوەڕدار لە ئیماندا ئەوەیانە کە جوانترین ڕەوشتی هەیە، وچاکترینتان ئەوانەن کە باشترینن بۆ خێزانەکانیان».
حەسەنە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«تەقوای خودا بکە لە هەر شوێنێک بوویت، ودوای خراپە چاکە بکە چونکە دەیسڕێتەوە، وبە ڕەوشتی جوان هەڵسوکەوت بکە لەگەڵ خەڵکیدا».
ترمذی دەڵێت: فەرمودەیەكی حەسەنه (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«ھەرکەسێک خۆی بە خەڵکانێک بچوێنێت؛ ئەوا بە یەکێک لە ئەوان دادەنرێت».
حەسەنە (أبو داود وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ماڵەکانتان مەکەن بە گۆڕستان، وگۆڕەکەم مەکەن بە شوێنی سەردانیکردن (شوێنی کۆبوونەوە وئاهەنگ گێڕان)، وسڵاوات بدەن لەسەرم سڵاواتەکانتان پێم دەگات ئەگەر لە هەر شوێنێک بوون».
حەسەنە (أبو داود) گێڕاویەتەوە
«خراپترینی خەڵکی ئەوانەن کە زیندوون کاتێک قیامەت ڕوودەدات، وئەوانەیش کە گۆڕەکان دەکەن بە مزگەوت -شوێنی پەرستن-».
حەسەنە (أحمد) گێڕاویەتەوە
«لەگەڵ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- نوێژم کرد، كاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای ڕاستیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ وَبَرَكَاتُهُ)، وكاتێك سەلامی دەدایەوە بە لای چەپیدا؛ دەیفەرموو: (السَّلَامُ عَلَيْكُمْ وَرَحْمَةُ اللَّهِ)».
حەسەنە (أبو داود) گێڕاویەتەوە