Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

3 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
من ڕۆژێكيان بە سواری وڵاخێک له پشتی پێغەمبەرى خوا بووم -صلى اللە علیە وسلم- و بە منی فەرموو : «ئەی کوڕ (ئەی غوڵام)، هەندێک وشەت فێر دەکەم، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا خودا دەتپارێزێت، سنوورەکانی شەریعەتی خودا بپارێزە؛ ئەوا دەبینیت خودا لە پێشەوە لە گەڵ تۆدا دەبێت، ئەگەر داوات کرد؛ ئەوا تەنها داوا لە خودا بکە، وئەگەر داواى يارمەتی وپشتیوانیت كرد؛ ئەوا تەنها داواى يارمەتى وپشتیوانی له خودا بكه، وبزانه بەڕاستى ئەگەر هەموو ئوممەت كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك سوودت پێ بگەيەنن؛ ئەوا سوودت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا بۆتى نووسيووه، وئەگەر كۆببنەوه بۆ ئەوەى به شتێك زەرەر وزيانت پێ بگەيەنن؛ ئەوا زەرەر و زيانت پێ ناگەيەنن تەنها بەو شته نەبێت كه خودا لە سەرتى نووسيووه، قەڵەمەكانى نووسينى قەدەر هەڵگيراون وپەڕەكانيش وشك بوونەتەوه».
سەحیحە (الترمذي) گێڕاویەتەوە
«هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە». ^(واتە: داوا لە خودای مەزن دەکەم، پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«خواى گەورە سەیری پیاوێک ناکات کە سەرجێیی بکات لە گەڵ پیاوێک یان ئافرەتێک لە شوێنی دەرچونی پیساییەوە ولە کۆمەوە».
سەحیحە (الترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا-) گێڕاویانەتەوە