Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

5 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم-، ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، یەکێکمان هەندێک شت دێت بە خەیاڵیدا -دێـت بە بیر وخەیاڵیدا- ئەگەر ببێتە خەڵوز لەوە خۆشەویستترە لە لای کە باسی بکات، فەرمووی: «الله أكبر، الله أكبر، الحمد لله ؛ کە پیلانەکەى گەیاندووە بە وەسوەسە کردن».
سەحیحە (أبو داود والنسائي -له سونەنی کوبرا-) گێڕاویانەتەوە
«هیچ ڕۆژێک نییە کە ئەنجامدانی کردەوەی چاک خۆشەویست بێت لای خوای گەورە وەکو ئەم ڕۆژانە» مەبەست دە ڕۆژی یەکەمی (مانگی ذي الحجة) یە، ووترا: ئەی پێغەمبەری خودا، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە؟ فەرمووی: «بەڵێ، تەنانەت جیهاد وتێکۆشانیش لە پێناو خوای گەورە، جگە لە پیاوێک نەبێت کە بە نەفسی وهەموو ماڵی دەرچوو بێت، وبە هیچ شتێک لە ئەوانە نەگەڕابێتەوە».
سەحیحە (البخاري وأبو داود) گێڕاویانەتەوە، ودەستەواژەکە هی أبو داودە
«هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت».
سەحیحە (أبو داود وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک سەردانی نەخۆشێک بکات کە هێشتا کاتی سەرەمەرگی نەهاتبێت، ولە لای نەخۆشەکە حەوت جار بڵێت: (أَسْأَلُ اللَّهَ الْعَظِيمَ رَبَّ الْعَرْشِ الْعَظِيمِ أَنْ يَشْفِيَكَ)^، ئەوا خواى گەورە شیفای دەدات لەو نەخۆشییە». ^(واتە: داوا لە خودای مەزن دەکەم، پەروەردگاری عەرشی مەزن، شیفات بدات)
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- لە نێوان دوو سوژدەکەدا دەیووت: «اللهم اغفر لي، وارحمني، وعافني، واهدني، وارزقني»^. ^(واتە: خودایە لێم خۆش ببە، وڕەحمم پێبکە، وسەلامەت وتەندروست باشم بکە، وهیدایەتم بدە، وڕزقم پێ ببەخشە).
حەسەنە بە کۆکاری فەرموودەکان (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە