Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

51 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«پێنووسی (تاوان نوسین) لەسەر سێ کۆمەڵ ھەڵگیراوە: خەوتوو هەتا بەخەبەر دێتەوە، ومنداڵ هەتا باڵغ دەبێت، وشێت هەتا باشدەبێت وهۆشی دێتەوە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي -له سونەنی کوبرا- وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هیچ شتێک وەکو ڕەوشت جوانی لە تەرازوودا قورس نییە لە ڕۆژی قیامەتدا، وخواى گەورە ڕقی لە کەسی جوێندەر ودەمشڕە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي) گێڕاویانەتەوە
«هەردوو مسوڵمانێک بەیەک بگەن وتەوقە بکەن؛ ئەوا خواى گەورە لێیان خۆش دەبێت پێش ئەوەى لەیەک جیا ببنەوە».
سەحیحە بەكۆی ڕێگاكانی (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسانێک لە دانیشتنێکدا دابنیشن ولەو شوێنەدا یادی خودا نەکەن، ئەوا وەکو ئەوە وایە لەسەر سفرەی لاکی گوێدرێژی تۆپیو هەستا بن، و (لە ڕۆژی قیامەتدا) پەشیمانی وحەسرەت بۆ ئەوانە».
سەحیحە (أبو داود) گێڕاویەتەوە
«هەرئافرەتێک مارە بکرێت بە بێ مۆڵەتی وەلی ئەمرەکەى (سەرپەرشتیارەکەى)؛ ئەوا مارەییەکەى پوچەڵە (دروست نییە)»، عائیشە دەڵێت: سێ جار ڕستەی كۆتایی فەرموو، پاشان -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر بچێتە لای ئەوا ئافرەتەكە دەبێتە خاوەنی مارەییەكە بەهۆی ئەو سەرجێییەی ڕوویداوە، ئەگەر ناکۆکی کەوتە نێوانیان ئەوا فەرمانڕەوا دەبێتە سەرپەرشتیاری (وەلى ئەمری) ئەو ئافرەتەی کە سەرپەرشتیاری نییە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«جیهاد وتێکۆشان بەرپا بکەن بەرامبەر موشریکەکان بە ماڵتان ونەفستان وزمانتان».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«نزا کردن لە نێوان بانگدان وقامەت کردن ڕەت ناکرێتەوە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي والنسائي) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودام بینی -صلى اللە علیە وسلم- (قوماشی) ئاوریشمی بەدەستی ڕاستی گرت، وئاڵتونی بەدەستی چەپی گرت، پاشان بەرزی كردەوە، وفەرمووی: «ئەم دووانە (پۆشینیان) حەرامکراوە لەسەر پیاوانى ئومەتەکەم، وبۆ ئافرەتان حەڵاڵکراون».
سەحیحە (أبو داود والنسائي وابن ماجه) گێڕاویانەتەوە