Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

4 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

«هەموو سەرخۆشکەرێک ئارەقە (خواردنەوەی مەستكەرە)، وهەموو سەرخۆشکەرێک حەرامە، وئەوەى ئارەق بخواتەوە لە دونیادا ؛ وبمرێت لەسەر هۆگربوون پێوەی وتەوبەی نەكردبێت، ئەوا لە ڕۆژی دواییدا نایخواتەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە و (البخاري) ڕستەی كۆتایی گێڕاوەتەوە
التصنيف الشرعيالأشربة المحرمة، التوبةموضوعات الحديثشرب الخمر
«ئایا دەزانن غەیبەت چییە؟ » ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەی دەزانێت، فەرمووی: «ئەوەیە شتێک بڵێیت سەبارەت بە براکەت کە ئەگەر ئەو بیبیستێت حەزی پێنەکات»، ووترا: ئەی ئەگەر ئەو قسەیەی کە سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؟ -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «ئەگەر ئەو قسەی سەبارەت بە ئەو کرا تێیدا بوو؛ ئەوا غەیبەتی ئەوت کردووە، وئەگەر تێیدا نەبوو؛ ئەوا بوهتانت بۆی کردووە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيالأخلاق الذميمة، آداب الكلام والصمتموضوعات الحديثالغيبة، حفظ اللسان، البهتان
«لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا، لوتی بچێتە خۆڵا»، ووترا: كێ ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ئەو كەسەی بگات بە دایك وباوكی یەکێکیان یان هەردووکیان لە کاتی بەتەمەن بوونیاندا ؛ (و بەهۆی خزمەتکردنیان) نەچێتە بەهەشتەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعيفضائل بر الوالدينموضوعات الحديثعقوق الوالدين، بر الوالدين، عقوق الوالدينمحاور التعريف بالإسلاممحاسن الأخلاق
«دوو کۆمەڵ لە ئەهلی دۆزەخن و نەم بینیون : کۆمەڵێک قامچیان پێیە وەکو کلکی مانگا وایە و لە خەڵکی دەدەن، وئافرەتانێک پۆشتەن بەڵام ڕووتن وخۆیان خراپەكارن وبانگخوازیشن بۆ شەڕ وخراپەكاری، قژیان وەکو کۆپارەی سەر پشتی وشتر لار بووەتەوە؛ ناچنە بەهەشتەوە، وبۆنی بەهەشت ناکەن، وئەگەرچیش بۆنی بەهەشت لە دووری ئەوەندە وئەوەندە (دووریەكی زۆرەوە) دەکرێت».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
التصنيف الشرعياللباس والزينة، صفات الجنة والنار، حجاب المرأة المسلمة، دلائل النبوة، أشراط الساعةموضوعات الحديثالتبرج، الظلم، أشراط الساعة