Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

16 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
«ئەو پەیمانەی (جیاكارەوەی) لە نێوان ئێمەی (موسڵمان) و ئەوانی (كافردا) ھەیە ؛ نوێژ کردنە، جا ھەرکەسێک واز لە نوێژکردن بهێنێت؛ ئەوا کافرە».
سەحیحە (الترمذي والنسائي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«شومیەتی شیرکە (هاوەڵدانانە بۆ خوای گەورە)، شومیەتی شیرکە، شومیەتی شیركە، -سێ جار فەرمووی-»، -پاشان ئیبن مەسعود دەڵێت-: هیچ یەکێک لە ئێمە نییە کە شتێک لە باوەڕبوون بە (شومیەتی) نەیەتە نێو دڵیەوە، بەڵام خوای گەورە -عز وجل- نایهێڵێت بە تەوەکول وپشت بەستن بە ئەو.
سەحیحە (أبو داود والترمذي وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت».
سەحیحە (أبو داود وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ کردین لە نوێژی بەیانی لە حودەیبیە پاش ئەوەی شەوەکەى باران باری، کاتێک نوێژەکە تەواو بوو ڕووی لە خەڵکی کرد، فەرمووی: «ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-، ئەوەی ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی فەزڵ وڕەحمەتی الله؛ ئەوەى ئیمانی بە من هێناوە وکافر بووە بە ئەستێرەکان، بەڵام ئەوەى کە ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی ئەستێرەی فڵان وفڵانەوە؛ ئەوا کافر -بێباوەڕ- بووە بە من وئیمانی هێناوە بە ئەستێرەکان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئیبن جودعان لە جاهیلیەتدا پەیوەندی خزمایەتی دەگەیاند، وخۆراکی دەبەخشی بە هەژار، ئایا ئەوە سوودی بۆی دەبێت؟ فەرمووی: «سوودی بۆی نابێت، چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن، وام نیاز کرد کە فەرمان بکەم بە نوێژکردن وقامەت بکرێت، پاشان فەرمان بکەم بەکەسێک نوێژ بۆ خەڵکی بکات، دواتر خۆم لەگەڵ چەند پیاوێکدا چەند کۆڵە دارێکی سوتەمەنی ببەین ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە