Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

37 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بۆمانى گێڕایەوە لەکاتێکدا ئەو ڕاستگۆیە و بەڕاستگۆ دانراوە -لەگەیاندنی وەحیدا-، فەرمووی: «هەر یەکێکتان لەکاتی دروستکردنی کۆدەکرێتەوە لە سکی دایکیدا چل ڕۆژ وشەو ، پاشان دەبێتە خوێنێکی چڕی کوڵۆ بۆ هەمان ماوە، پاشان دەبێتە پارچە گۆشتێک بۆ هەمان ماوە، پاشان فریشتەیەکی بۆ دەنێردرێت وفەرمانی پێدەکرێت بە چوار شت: ڕزقی وتەمەنی وکردەوەی، وبەدبەخت -چارەڕەش- یان ئاسوودەیە، وبەتەئکید یەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت هەتاوەکو لەنێوان ئەو وبەهەشت -دووری- باڵێک دەمێنێتەوە؛ قەد دوواجار کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ بۆیە دەچێتە نێویەوە، ویەکێکتان کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی دۆزەخ هەتاوەکو لەنێوان ئەو ودۆزەخ -دووری- باڵێک- دەمێنێتەوە؛ دوواجار کردەوە دەکات بە کردەوەى ئەهلی بەهەشت بۆیە دەچێتە نێویەوە».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێک هات بۆ لای پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- لە ئەهلی نەجد کە قژی پەرش وبڵاو بوو، وگوێمان لە بەرزی دەنگی بوو، ونەمادەنزانی چی دەڵێت، هەتا نزیک بووەوە لە پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- وپرسیاری ئیسلامی لێی کرد، پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «پێنج نوێژ لە ڕۆژ وشەوێکدا»، پیاوەکە ووتی: ئایا هیچ نوێژێكی ترم لەسەرە (جگە لەم نوێژە فەرزانە)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت نوێژی سونەت بکەیت، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان»، پیاوەکە ووتی: ئایا هیچ ڕۆژوویەكی ترم لەسەرە (جگە لە ڕۆژووی مانگی ڕەمەزان)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت ڕۆژووی سونەت بگریت»، وپێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- باسی زەكاتی بۆی كرد، پیاوەكە ووتی: ئایا هیچ (بەخشینێكی) ترم لەسەرە (جگە لە زەكات)؟ پێغەمبەر -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «نەخێر، مەگەر خۆت خێری سونەت بكەیت»، پیاوەکە دوور کەوتەوە ودەیووت: والله، هیچ شتێک بۆ ئەمانە زیاد ناکەم وهیچیان لێ کەم ناکەمەوە، بۆیە پێغەمبەری خودا -صلى الله علیه وسلم- فەرمووی: «سەرفراز وسەرکەوتووە ئەگەر ڕاست بکات».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی سوێند بە جگە لە خوای گەورە بخوات ئەوا کوفر یان شیرکی کردووە».
سەحیحە (أبو داود والترمذي وأحمد) گێڕاویانەتەوە
«خەڵکانێک لە موشریکەکان ؛ زۆریان کوشتبوو وزۆر زینایان کردبوو، هاتن بۆ لای موحەمەد -صلى اللە علیە وسلم- ووتیان: ئەوەى دەیڵێیت وبانگەوازى بۆ دەکەیت باش وچاکە، ئەگەر پێمان بڵێیت ئەوەى کردوومانە لێخۆشبوونی بۆ هەیە، -ئەم ئایەتە دابەزی-: {وَالَّذِينَ لَا يَدْعُونَ مَعَ اللَّهِ إِلَهًا آخَرَ وَلَا يَقْتُلُونَ النَّفْسَ الَّتِي حَرَّمَ اللَّهُ إِلَّا بِالْحَقِّ وَلَا يَزْنُونَ} [الفرقان: 68] واته: {وە کەسانێکن کە لەگەڵ خوادا هانا نابەن وناپاڕێنەوە لە پەرستراوێكی تر (لەگەڵ الله كەس وشتی تر ناپەرستن) وناکوژن ھیچ کەسێک کە خوا کوشتنی ئەوی حەرام کردووە مەگەر بەھەق و ڕەوا نەبێت وە زینا و داوێن پیسی ناکەن}، و -ئەم ئایەتەیش- دابەزی: {قُلْ يَا عِبَادِيَ الَّذِينَ أَسْرَفُوا عَلَى أَنْفُسِهِمْ لَا تَقْنَطُوا مِنْ رَحْمَةِ اللَّهِ} [الزمر: 53] واته: {(ئەی پێغەمبەر ﷺ) بڵێ: ئەی بەندەکانم ئەی ئەوانەی کە زۆر گوناھـ وتاوانتان كردووە نائومێد مەبن لەمیھرەبانی وبەزەیی خوا}».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«هەرکەسێک زانست وەربگرێت لە ئەستێرەکانەوە ئەوا بەشێک لە سیحری وەرگرتووە، هەرچەندێک زیاتر (فێر بێت) ئەوا (سیحری) زیاتر وەردەگرێت».
سەحیحە (أبو داود وابن ماجه وأحمد) گێڕاویانەتەوە
پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- پێشنوێژی بۆ کردین لە نوێژی بەیانی لە حودەیبیە پاش ئەوەی شەوەکەى باران باری، کاتێک نوێژەکە تەواو بوو ڕووی لە خەڵکی کرد، فەرمووی: «ئایا دەزانن پەروەردگارتان چی فەرمووە؟»، ووتیان: خودا وپێغەمبەرەکەى باشتر دەزانن، -پێیانی فەرموو کە پەروەردگار- فەرموویەتی: «بەیانی هات بەسەر بەندەکانمدا؛ هەندێکیان ئیمانیان بە من هێنا، وهەندێکیان کافربوون -بێباوەڕبوون بە من-، ئەوەی ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی فەزڵ وڕەحمەتی الله؛ ئەوەى ئیمانی بە من هێناوە وکافر بووە بە ئەستێرەکان، بەڵام ئەوەى کە ووتی: بارانمان بۆ باری بەهۆی ئەستێرەی فڵان وفڵانەوە؛ ئەوا کافر -بێباوەڕ- بووە بە من وئیمانی هێناوە بە ئەستێرەکان».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەت بەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا (پێش مسوڵمان بوونمان) کردوومانە؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک پاش ئیسلامەتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک خراپەکاری بکات لە پاش ئیسلامەتی؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە کردەوەکانى پێشووتر ودواتر».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەو شتەی (تاوانەی) کە زۆر لەسەرتان دەترسم بیكەن: شیرکی بچووکە»، ووتیان: شیركی بچووك چییە، ئەی پێغەمبەری خودا؟ فەرمووی: «ڕیا (ڕوپامایی)، لەڕۆژی قیامەتدا كاتێك خەڵكی لەسەر كردەوەكانیان پاداشت دەدرێنەوە ؛ خوای گەورە -عز وجل- پێیان دەفەرموێت: بڕۆن بۆ لای ئەوانەی ڕیابازیتان بۆیان دەكرد لە دونیادا، بڕوانن ئایا پاداشتتان دەستدەكەوێت لەلای ئەوان؟».
حەسەنە (أحمد) گێڕاویەتەوە