Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

26 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- بە مامى فەرمووی: «بڵێ: لا إله إلا الله، بەهۆیەوە شاهێدیت بۆ دەدەم لە ڕۆژی قیامەتدا»، -مامی- ووتی: ئەگەر قوڕەیش لۆمەیان نەکردمایە، دەڵێن: ترسی مردن بووە هۆی ئەوەى بیڵێت؛ ئەوا چاوی تۆم پێی دەگەشاندەوە، خواى گەورە -ئەم ئایەتەی دابەزاند- : {إِنَّكَ لَا تَهْدِي مَنْ أَحْبَبْتَ وَلَكِنَّ اللَّهَ يَهْدِي مَنْ يَشَاءُ} [القصص: 56] واته: {بەڕاستی (ئەی موحەممەد -صلى اللە علیە وسلم-) تۆ ناتوانیت ئەو کەسەی خۆشت بوێ هیدایەتی بدەیت بەڵام خوا ھەرکەسێکی بوێت ھیدایەتی دەدات}.
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«لەکاتێکدا لەگەڵ پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە مزگەوت دانیشتبووین، پیاوێک بە سواری وشترەوە هاتە ژوورەوە، لەسەر ئەژنۆ وشترەکەی ڕاگرت لەنێو مزگەوتەکەدا پاشان قاچی پێشەوەی بەست، پاشان ووتی: کێ لە ئێوە موحەمەدە؟ لەو کاتەدا پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- لە نێوانماندا شانی دادابوو، ووتمان: ئەو پیاوە سپی پێستەیە کە شانی داداوە، پیاوەکە پێی ووت: ئەی کوڕی عەبدولموتەڵیب! پێغەمبەر -صلى الله عليه وسلم- فەرمووی: «من لێرەم بۆئەوەی وەڵامت بدەمەوە»، پیاوەکە بە پێغەمبەرى ووت: دەمەوێت پرسیارت لێ بکەم و لە پرسیارکردندا سەخت دەبم، بۆیە توڕە مەبە؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «هەرپرسیارێکت دەوێت بیکە»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە پەروەردگارت وپەروەردگاری ئەوانەى پێش تۆ، ئایا خواى گەورە تۆی ناردووە بۆ هەموو خەڵکی؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە پێنج نوێژ ئەنجامبدەین لە ڕۆژ وشەوێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم مانگە بەڕۆژوو بین لە ساڵێکدا؟ فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، ووتی: پرسیارت لێدەکەم بە الله، ئایا خواى گەورە فەرمانى پێت کردووە کە ئەم خێرە -زەکاتە- ببەیت لە دەوڵەمەندەکانمان وبیدەیت بە هەژارەکانمان؟ پێغەمبەر -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «سوێند بە الله، بەڵێ»، پیاوەکە ووتی: باوەڕم هێنا بەوەى تۆ پێی هاتووی، ومن نێردراوم لە لایەن قەومەکەمەوە، ومن زیمامی کوڕی سەعلەبەم (ضمام بن ثعلبة)؛ لە برایانی بەنی سەعدی بەنی بەکر.
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە