Skip to content
610 حەدیس

ئینسایکلۆپیدیای حەدیسەکانی پێغەمبەر

پاڵاوتنی ئەنجامەکان

26 لە 610 کارت

پاڵاوتنەکان لاببە

پلەی فەرموودە

پیاوێک ووتی: ئەی پێغەمبەری خودا، ئایا ئێمە لێپرسینەوەمان لێدەکرێت سەبارەت بەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا (پێش مسوڵمان بوونمان) کردوومانە؟ ئەویش فەرمووی: «هەرکەسێک پاش ئیسلامەتی (پاش مسوڵمان بوونی) چاکەکاری ئەنجامبدات؛ ئەوا بەرپرسیار نابێت لەو کردەوانەى لە جاهیلیەتدا کردوویەتی، و هەرکەسێک خراپەکاری بکات لە پاش ئیسلامەتی؛ ئەوا لێپرسینەوەى لێدەکرێت سەبارەت بە کردەوەکانى پێشووتر ودواتر».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«ئەوەی بگاتەوە لای الله وبە هیچ شێوەیەک هاوبەشی بۆ بڕیار نەدابێت؛ ئەوا دەچێتە بەهەشتەوە، وئەوەی بگاتەوە لای الله وهاوبەشی بۆ بڕیار دابێت؛ ئەوا دەچێتە دۆزەخەوە».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«ئیسلام لەسەر پێنج پایە بنیات نراوە: شاھێدی دان بە (لا إله إلا الله ومحمد عبده ورسوله) واتە: (هیچ پەرستراوێك شایستەی پەرستن نییە بەهەق وڕاستی جگە لە الله وموحەمەد بەندە وپێغەمبەری خودایە)، و ئەنجامدانی نوێژەکان، و زەکاتدان، و حەجكردن بۆ ماڵی خودا، وڕۆژووگرتنی مانگی ڕەمەزان».
سەحیحە بوخاری وموسلیم گێڕاویانەتەوە
«فەرمانم پێکراوە کە بەرامبەر خەڵکی بجەنگم تا ئەو کاتەی شاهێدی دەدەن بە (لا إله إلا الله ومحمد رسول اللە)^، ونوێژ ئەنجامدەدەن، وزەکات دەدەن، جا ئەگەر ھاتوو ئەوانەیان ئەنجامدا ؛ ئەوا خوێن وسامانیان پارێزراو دەبێت مەگەر بە ھەق ومافەکانی ئیسلام نەبێت، ولێپرسینەوەیان لە لای خودایە». ^(واته: ھیچ پەرستراوێک شایستەی پەرستن نییە بەڕاستی جگە لە اللە، وموحەمەد پێغەمبەر ونێردراوی خودایە)،
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ووتم بە پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- : ئەگەر تووشی کابرایەکی بێباوەڕ بووم وچووین بەگژیەکدا، وبە شمشێرەکەى دای لە دەستم وبڕی، پاشان پەنای بردە پاڵ دارێک، وگووتی: مسوڵمان بووم بۆ الله، ئایا بیکوژم ئەی پێغەمبەری خودا پاش ئەوەى ئەم قسەی کرد؟ پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «نەخێر مەیکوژە»، ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، دەستێکی بڕیم پاشان ئەم قسەی کرد؟! پێغەمبەری خودا -صلى اللە علیە وسلم- فەرمووی: «مەیکوژە، ئەگەر بیکوژیت؛ ئەو دەچێتە شوێنی تۆ پێش ئەوەى بیکوژیت، وتۆش دەچیتە شوێنی ئەو؛ پێش ئەوەى ئەو وشانە بڵێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
ووتم: ئەی پێغەمبەری خودا، ئیبن جودعان لە جاهیلیەتدا پەیوەندی خزمایەتی دەگەیاند، وخۆراکی دەبەخشی بە هەژار، ئایا ئەوە سوودی بۆی دەبێت؟ فەرمووی: «سوودی بۆی نابێت، چونکە ئەو ڕۆژێک لە ڕۆژان نەیووت : پەروەردگار لە گوناهەکانم خۆش بە لە ڕۆژی لێپرسینەوە (ڕۆژی قیامەت)».
سەحیحە (مسلم) گێڕاویەتەوە
«نمونەی ئیمانداران لە پەیوەندی وبەزەیی وسۆزیان بەرامبەر یەکتر ؛ وەکو نمونەی لاشەیەک وان، ئەگەر ئەندامێکی تووشی ئازار وناڕەحەتی بێت ؛ ئەوا سەرجەم ئەندامەکانى تریش كاردانەوەیان دەبێت (لەم ناڕەحەتی وئازارە ودەناڵێنن) بە شەونخونی و تا دایان دەگرێت».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە
«قورسترین نوێژ لەسەر دووڕووەکان نوێژی عیشا ونوێژی بەیانیە، جا ئەگەر بیانزانیایە ئەو دوو نوێژە چەندێک خێر وفەزڵی گەورەیان تێدایە ؛ ھەر بە گاگۆڵکێ بۆی دەھاتن، وام نیاز کرد کە فەرمان بکەم بە نوێژکردن وقامەت بکرێت، پاشان فەرمان بکەم بەکەسێک نوێژ بۆ خەڵکی بکات، دواتر خۆم لەگەڵ چەند پیاوێکدا چەند کۆڵە دارێکی سوتەمەنی ببەین ؛ بۆ سەر ئەو پیاوانەی کە ئامادەی نوێژی کۆمەڵ (جەماعەت) نابن، وماڵەکانیان بەسەریاندا بسوتێنم».
سەحیحە (البخاري ومسلم) بەهاوبەشی گێڕاویانەتەوە